له دیمانه‌یه‌كی ''وشه'' له‌گه‌ڵ كاروان ڕه‌زا ڕۆنگۆڕ و شاره‌زای میكانیكی بزوێنه‌ر، باس له ورده‌كارییه‌كانی هایدرۆلیك ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كرۆكی بابه‌ته‌كه ده‌خاته‌ڕوو، له‌وه‌ی هایدرۆلیك چییه و جۆره‌كانی چین و كاری له ئۆتۆمبێلدا چییه، چه‌ندان زانیاریی تر پێوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه.
هایدرۆلیكی ئۆتۆمبێل چییه؟
هایدرۆلیك شله‌یه‌كی پڕ له توانا و وزه‌یه، خاوه‌نی ڤیسكۆستییه‌كی سفره كرداری چه‌وركردن و ساردكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، لێكخشان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌ناو به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل ''ئه‌و به‌شه میكانیكییانه‌ی هایدرۆلیكیان تێدایه''.
جۆره‌كانی هایدرۆلیك چین یان چه‌ند جۆری هه‌یه؟
به گشتی هایدرۆلیك كراوه به چه‌ند به‌شێكه‌وه و هه‌ر به‌شه و چه‌ندان نه‌وه‌ی لێ جیا بووه‌ته‌وه له‌وانه:
یه‌كه‌م - ATF'' Automatic Transmission Fluib'': له ژێر ئه‌م ناوه‌دا چه‌ندان نه‌وه دروست بوون ئه‌وانیش ''SP IV ،SP VI RR ،SP ll ،SP ll ،RED1 ،RED 1k'' هه‌روه‌ها ''WS ،ATF Z-1 ،DW-1 ،ATF Ultra ll ،matic ،C/D/J/k/S'' جۆرێكی تریش له‌وان ''ATF ،Allison ،C-3 C-4''.
دووه‌م - CVTF'' Continuously Variable Transmission Fluid'':
ئه‌م جۆره‌ش وه‌ك جۆری یه‌كه‌م چه‌ندان نه‌وه‌ی لێ جیا بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه 1.2.3 به ته‌واوی بۆ نیسان جیا كراوه‌ته‌وه، تایبه‌ت كراوه NS-1 ،NS-2 ،NS-3 ،CVTF+4 و CVTF-J1.
سوودی دووه‌م جۆر له‌مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
''دووه‌م جۆر توانا و وزه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه زیاد ده‌كات، هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕێك له سووته‌مه‌نی.
چۆن بزانین هایدرۆلیك پیس بووه؟
هایدرۆلیك به ڕه‌نگ و بۆن ده‌زانی، ئه‌گه‌ر بۆن سووتاوی لێ بیت ئه‌وه تێكچووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌شێك له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان شیشی پشكنینی شله‌كه‌ی بۆ دانراوه تا شۆفیر بۆ خۆی ئه‌م پشكنینه بكات، به‌ڵام له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان هه‌ر به‌ته‌واوی شیشه‌كه‌ی لابراوه تا هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێ پشكنینی هایدرۆلیك بكات، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه بابه‌تێكی تابڵێی هه‌ستیاره، پێویسته كه‌سی شاره‌زا ئه‌م كاره بكات. بۆیه ده‌توانین له ڕێی ئامێر یان ڕه‌نگ و بۆن بزانین هایدرۆلیك پیس بووه.
دره‌نگ گۆرینی هایدرۆلیك چی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل ده‌هێنێت؟
ده‌توانین له‌م خاڵانه‌دا كورتی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام زیانی زۆره دره‌نگ گۆڕینی هایدرۆلیك و مه‌ترسی زۆری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل. ئه‌مانه‌یش زیانه‌كانن:
یه‌كه‌م - دره‌نگ گێڕ ده‌گۆڕێ.
دووه‌م - له‌كاتی گۆڕینی گێڕ ئۆتۆمبێله‌كه ته‌كان ده‌كات.
سێیه‌م - ئۆتۆمبێله‌كه كێشی كه‌م ده‌بێته‌وه.
چواره‌م - ده‌بێته هۆكاری به‌فیڕۆچوونی زیاتر له سووته‌مه‌نی.
شێوازه‌كانی گۆڕینی هایدرۆلیك چین؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت ئه‌م كاره كه‌سانی شاره‌زا ئه‌نجامی بده‌ن به به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هایدرۆلیكه‌ی پێشتر به‌كار هاتووه، گۆڕینی به هایدرۆلیكی تازه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م - له ڕێی كردنه‌وه‌ی كێسه‌وه، گۆڕینی ئه‌و به‌شه هایدرۆلیكه‌ی له ناو كێسدایه بگۆڕیت له‌گه‌ڵ فلته‌ری ناو گێڕه‌كه.
دووه‌م - گۆڕینی به ڕێی ئامێر به‌تاڵكردنی ته‌واوی هایدرۆلیكه‌كه، ناو به‌شه‌كانی گێڕه‌كه وه‌ك تۆڕباین كێس ساردكه‌ره‌وه‌ی گێڕ و ڕێڕه‌وی ڕۆن.
چی وا ده‌كات ئه‌م شله‌یه زوو تێكبشكێت و چۆن ته‌مه‌نی ئه‌م شله‌یه درێژ ده‌بێته‌وه:
ئه‌م شله‌یه له گێڕدا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دێت، له شۆفێرێكی سه‌ركێش و ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان، واده‌كات ئه‌م شله‌یه زوو گه‌رده كیمیاییه‌كانی تێكبشكێت، ناتوانێ كات یان بڕی ڕۆیشتنی بۆ دیاری بكه‌یت، له‌لایه‌كی تره‌وه به پێچه‌وانه‌ی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌م شله‌یه ته‌مه‌ن درێژ ده‌بێت له شۆفێرێكی له‌سه‌رخۆ و ناوچه‌یه‌كی ته‌ختێن، ئه‌مه‌یش گۆڕانكاری به ته‌مه‌نی هایدرۆلیكه‌كه ده‌كات.
ئایا گۆڕانكاری له ڕه‌نگی هایدرۆلیك كێشه دروست ده‌كات:
نه‌خێر هیچ كات ڕه‌نگ نابێته كێشه بۆ گێڕ، بۆ نموونه گێڕێك شله‌یه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی ''Matic.S'' بۆ به‌كار هاتووه، تۆ ناكرێت گۆڕانكاری له تایپدا بكه‌ی، به‌ڵام ده‌كرێت گۆڕانكاری له ڕه‌نگدا بكه‌ی، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له تایپدا بكه‌ی، وه‌ك ئه‌وه وایه خوێنی مرۆڤێك جۆری-B بێت، تۆ بیگۆڕی بۆ +O، ئه‌مه‌یش كارێكی مه‌حاڵه.