هه‌میشه مرۆڤ حه‌ز ده‌كات جوانترینه‌كانی ده‌ست بكه‌وێ، له هه‌موو شتێكی ژیاندا، ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، هه‌ر بۆیه هه‌میشه پیاو به‌شوێن جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین ژن‌دا ده‌گه‌ڕێن، چونكه دڵنیان ده‌بێته هۆی خۆشترین ژیانی هاوسه‌ری و سه‌رجێی. به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه، شتێكی تر ده‌ڵێت.
له ڕاپۆرتێكدا كه گۆڤاری "ژیانی ده‌روونی"ی فه‌ڕه‌نسی نووسراوه، ئاماژه به پێوه‌ندیی جوانی ئافره‌ت و توانا سێكسییه‌كانی ده‌كات و ناوی بابه‌ته‌كه‌ش بریتییه له "جوانی له ژێر به‌تانی ده‌رناكه‌وێ"، تێیدا نووسه‌ری بابه‌ته‌كه (جۆلێیت بیفۆت)، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوو هۆكار هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته، بۆ دوو خاڵی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێكیان بریتییه له‌و هه‌موو سه‌ردانانه‌ی نۆرینگه‌كه‌ی كه پیاوان و خانمان سه‌باره‌ت به ساردیی هاوسه‌ره‌كه‌یان له ڕووی سێكسییه‌وه پرسیاری لێ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌رن، له زۆربه‌ی ئه‌و نموونانه‌شدا، ژنه‌كان جوان و سه‌رنجڕاكێش بوون.
هۆكاری دووه‌می ئه‌و نووسه‌ره كه خۆی پزیشكه، ئه‌وه بوو كه زۆرێك له پیاوان كه دێن بۆ لای پێی ده‌ڵێن: له ئه‌نجامی ئه‌زموونماندا له‌گه‌ڵ ژنان، بۆمان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی كه زۆر جوانن، كه‌متر حه‌زیان بۆ سێكس ده‌چێ، به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی جوانییه‌كی ساده‌یان هه‌یه و زۆر سه‌رنجڕاكێش نین، باشتر چێژ له سێكس ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌پرسێ، ده‌بێ هۆی ئه‌وه چی بێت.
ئه‌و خانمه پزیشكه ده‌ڵێ: بۆم ده‌ركه‌وتووه، هه‌میشه كچه زۆر جوانه‌كان، زیره‌كترن له ڕاكێشانی سه‌رنجی پیاوان، به‌ڵام كه ده‌گاته بابه‌تی جێگه، تواناكانیان لاواز ده‌بێ.
جۆلێیت بیفۆت ده‌ڵێ، هه‌میشه گه‌ڕاوم بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره ڕاسته‌كه‌ی بدۆزمه‌وه، به‌وه نه‌وه‌ستاوم كه ده‌گوترێ، خانمه جوانه‌كان له سێكس بێزار ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ڕاهاتبوون كه هه‌میشه پیاو به چاوێكی برسی و هه‌ڵپه‌وه سه‌یری ده‌كردن، كه ئه‌و بینینه كز ده‌بێ، ئه‌وانیش له ڕووی سێكسییه‌وه كز ده‌بن، پێی وایه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی نییه.
بیفۆت ئاماژه بۆ چه‌ند هۆكارێكی تر ده‌كات كه یه‌كێكیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی كۆن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كچانه كه هێشتا له قۆناغی مێردمنداڵی بوون یان تازه خه‌ریك بووه گه‌وره ببن، هه‌میشه داوای پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی، ماچ و ته‌نانه‌ت سێكسیان لێ كراوه، بۆیه ڕاهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه، هه‌ستی به‌رگری به‌سه‌ریان زاڵ بێت، ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی گه‌وره‌تریشدا كه هاوسه‌رگیریشیان كردووه.
ئه‌و كچانه‌ی كه جوانییان كه‌متره، ناچارن خۆیان ده‌سپێشخه‌ری زیاتر بكه‌ن و خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له كوڕان، لوتكه‌ی ئاسووده‌ییشیان ئه‌و كاته‌یه كه ده‌توانن كوڕێك ڕازی بكه‌ن خۆشی بوێن، هه‌ر بۆیه ده‌بینی زۆر جار كچانی كه‌مجوان، زووتر ده‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندی و ته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیرییه‌وه، ئه‌م هه‌سته‌شیان وا ده‌كات له ماڵه‌وه‌ش هه‌میشه له هه‌وڵی ڕازیكردنی مێرده‌كانیان بن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كێشه‌ی ساردییان نه‌بێت له كاتی سه‌رجێییدا. له كاتێكدا كچه جوانه‌كان، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ن.