دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌م، له شارۆكه‌ى پێنجوێن و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، هاووڵاتیان هه‌ستیان به له‌رینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز كرد، به‌پێى به‌دواداچوونێكى تایبه‌تى "وشه"، هۆكارى ئه‌و به‌هێزى له‌رینه‌وه‌یه كه چه‌قه‌كه‌ى له شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاته‌وه بوو، پێوه‌ندیى به‌لێدانى تونێلێكى گه‌وره‌وه هه‌یه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى "وشه" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى شارى مه‌ریوانه‌وه وه‌ریگرتوون، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و له‌رینه‌وه به‌هێزه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ هاووڵاتیانى شارۆكه‌ى پێنجوێن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تری سنوورى پارێزگاى سلێمانى راچڵه‌كاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بومه‌له‌رزه نه‌بووه و پێوه‌ندیى به كارێكى نهێنى هه‌بووە.
له‌نێوان شارۆكه‌ى مه‌ریوان و بانه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌هۆى خراپى و دوورییانه‌وه، به‌رده‌وام رووداوه‌كانى هاتوچۆ ڕوو دەدەن و قوربانى زۆرى لێكه‌وتۆته‌وه، هاوكات به‌هۆى بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر ئوتومبێلى تایبه‌ت و تانكه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى كه هاتوچۆى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ده‌كه‌ن، چه‌ندان جار نیگه‌رانى و خۆپیشاندانى دانیشتووانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ئێرانى لێكه‌وتۆته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى شاخێك له نزیك ده‌ریاچه‌ى زرێبار كه تونێلێكى لێ دروست ده‌كرێت، ئه‌و ده‌نگه به‌رزه‌ى لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئاغاى عوسمان عه‌بدوڵایی دانیشتووى مه‌ریوان بە "وشه"ی راگه‌یاند: دروستکردنی ئه‌و تونێله جگه له‌وه‌ى لەلایەن به‌رپرسانى باڵاى پارێزگاى سنه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هاتوچۆ دەگەڕێنرێتەوە، سوپاى پاسدارانیش بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانیان به‌كارى ده‌هێنن و زۆربه‌ى مانۆڕه سه‌ربازیه‌كانیشیان هه‌ر له‌نزیك شوێنى تونێله‌كه‌یه.
ئەوەشی گوت: له‌دواى ئه‌نجامدانى چالاكى نه‌ورۆزى پێشمه‌رگه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى ئێران و چوونه ناو شارى مه‌ریوانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران هێزێكى زۆریان هێناوه‌ته سنووره‌كانى شاره‌كانى بانه و سه‌قز و مه‌ریوان، گومانیش ده‌كرێت له‌رێگه‌ى ئه‌و تونێله‌وه كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و پێداویستیه‌كانى تر‌ى تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كانى له تارانه‌وه بۆ ئه‌و شارانه هاتوچۆ پێ بكات.
هەر سەبارەت بەو دەنگە بەرزەی سێ جار لە پێنجوێنى هاوسنوورى مه‌ریوان بیسترا، زانا ره‌حمان، قائیمقامى پێنجوێن، بە "وشه"ی گوت، دوای بیستنی دەنگەکە 15 هاووڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى شه‌هیدانى پێنجوێنیان كردووه، چونكه زه‌بری جه‌سته‌یی و ده‌روونییان پێگه‌یشتووه.
هاوكار عەلی پسپۆڕی جیۆلۆجی بەپێی زانیارییەکانی خۆی لەو بوارە، بە "وشە"ی راگەیاند، بوومەلەرزە بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەرێمی کوردستان چاوەڕوانکراوە، چۆن دەزانرێ لە زستاناندا باران دەبارێ، بە هەمان شێوەیە لەم ناوچەی ئێمەشدا بومەلەرزە ئەگەری ڕوودانی هەیە، چونکە کوردستان دەکەوێتە سەر لێواری هێلی بومەلەرزیی زاگرۆسی کە 17%ی بومەلەرزەکانی دنیا لەو پژدێنەیە دروست دەبێ کە لە تورکیاوە درێژ دەبێتەوە دێتە خوارێی ئێران و تا دەگاتە عومان دەگرێتەوە.
ئەو پسپۆڕی جیۆلۆجییە دەڵێت، لەو پژدێنەیە بومەلەرزەکان چالاکن، لەبەرئەوەی ئەو کیشوەرە جیۆلۆجییە دەجوڵێت و بەرەو کیشوەری جیولۆجیی ئێران دەڕوات، لەو ناوچەیەش پێکدادانەکە ڕووی داوە، ئەو جووڵەیەش بەردەوامه لە کاتێدا ئەو جوولەیە بەردەوام دەبێت هەر کاتێک تێکگیربوون لە نێوان بەردەکان ڕووبدات، تێکگیربوونەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی کاتی جووڵەکەی ڕابگرێت و ئەگەر تێکگیربونە پچڕا بوومەلەرزە ڕووددات، ئەمەش شتێکی سرووشتیی ئاساییە.
باس لەوەش دەکات، لە ناوچەی ئێمە واتە کوردستان بە گشتی، لە ڕووی جیۆلۆجییەوە بەردەکان هەمووی تێکچەقیون، بۆیە ناوە ناوە بۆمەلەرزە دروست دەبێ، ئەگەر بوومەلەرزەی بچووک نەیەت دەبێ چاوەڕوانی بومەلەرزەی گەورە بکەین.
هەرچەندە خەلکانێک لە سۆشیاڵ میدیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هۆکاری بوومەلەرزە بۆ کاری دەستکرد و تاقی کردنەوەی ئەتۆمی و موشەکی وڵاتان دەگەڕێننەوە، بەڵام بەقسەی ئەو پسپۆرە، ئەمە قسەیەکی نازانستییە و ناڕاستە و ئەساسی نییە.
دووپاتی کردەوە، هەر بوومەلەرزیەک لە کۆنەوە تا ئێستە کە لە هەرێمی کوردستان ڕوویدابێت لەلایەن دەزگای USGS تۆمار کراوە و بە بومەلەرزەی سرووشتی دانراون، بەدەیان کیلۆمەتر قولی بوومەلەرزەکانە، ئەمەش دەرخەری بومەلەرزەی سرووشتییە نەک دەستکرد، هۆکاری سەرەکی بوومەلەرزەش بۆ چالاکی جیولۆجی دەگەڕێندرێتەوە و ڕوودەدات، تەنانەت هاتنی هەر بوومەلەرزەیەک هەواڵێکی ناخۆش نییە، لەگەڵ ئەوەشدا جار جار زیانی بەدوادا دێت، بەڵام نیشانەی ئەوەیە ئەو تێکگیربوونانەی ناو بەردەکان پچڕاوە و بەتاڵ بووەتەوە.
له چه‌ند ساڵى رابردووش‌دا، له ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى له‌رینه‌وه‌كانه‌وه زیانێكى ماددى زۆر به‌ر ناوچه‌كه گه‌یشت و ئه‌و كاتیش به‌شێكى زۆرى راى هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌بوو كه له دیوى شاخه‌كانى ئێران‌دا، سه‌رقاڵى تونێللێدان و تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كانن.
وشە/ ڕێبین حەسەن - موڕشید برادۆستی