زۆر له ئۆتۆمبێله‌كان كاتێك كار به سیستمی ساردكه‌ره‌وه ''AC'' ده‌كه‌ن، زیكه‌زیك له به‌شی پێشه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هۆكاری خۆی هه‌یه و به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه هانا ئیسماعیل شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، چه‌ندان هۆكاری هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له بزوێنه‌ر دروست بێت، نه‌ك كاتێك AC داده‌گیرسێنی، به‌ڵكو به‌گشتی كاتێك ئۆتۆمبێل داده‌گیرسێنیت و ده‌نگی بزوێنه‌ر هات، بزانه پوول شل بووه‌ته‌وه یان قایشی بزوێنه‌ره‌كه ته‌ڕ بووه.
بەشێوەیەکی گشتی شلبوونەوەی ئەو قایشە دەنگ لە بزوێنەر دروست دەکات
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌م شلبوونه‌وه‌یه له قایشه‌كه یانیش پوول، هاوكات له‌كاتی داگیرسانی دوگمه‌ی ''A C'' ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌نگ دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌م پووله‌ی ده‌نگه‌كه دروست ده‌كات گوتوویه‌تی، پوولی خلۆكه دانراوه بۆ توندكردن و جێگیركردنی قایش، چونكه ئه‌گه‌ر قایش شل بێت، ئه‌وا تووشی خلیسكان ده‌بێت له‌كاتی خولانه‌وه‌ی قایشه‌كه، به‌مه‌یش زیكه‌زیك ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، بۆیه گرنگه به‌پێی پێویست پووله‌كه‌ی توند بكرێت، تا زیكهزیكی قایشه‌كه نامێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی دروست و بێ خلیسكان، قایشه‌كه ده‌خولێته‌وه.