ته‌رمی كچێكی /23 ساڵ/ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی راپه‌ڕین و به‌گوته‌ی پۆلیس، نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی چییه و بۆ مردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه كچێكی /16 ساڵ/ به برینداری گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان، شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو رووداوی جیاواز له سنووری رانیه و حاجیاوا روویان داوه، هه‌ردووكیان كچن و یه‌كێكیان ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌وی تریان برینداره.
روونیشی كرده‌وه كه رووداوه‌كان جیاوازن و پێوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه نییه، ئه‌و ته‌رمه‌ی كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، كچێكی /23 ساڵ/ـه و دانیشتووی رانیه‌یه، تا ئێسته دیار نییه هۆكاری مردنه‌كه‌ی چی بووه.
هه‌روه‌ها گوتی، كچه‌كه‌ی حاجیاوا /16 ساڵ/ـه و برینداره، فیشه‌كی ناوه به‌خۆیه‌وه، ئه‌ویش تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵام به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، له ژوورێكی ماڵی خۆیان به چه‌كی جۆری كلاشینكۆف ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و برینداره، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه.
پێشتریش رووداوی له‌و جۆره هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له سنووری راپه‌ڕین ئاماره‌كانی كوشتنی ژنان و خۆكوشتن ڕووی له زیادبوون كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی