گۆشتی سوور یان مریشک بەگوێرەی خۆیان سوودیان هەیە بۆ جەستە، بەتایبەت لە دابین کردنی "پرۆتین، مادەی خۆراکی" و چەندان مادەی تری بەسوود، بەڵام خواردنیان لە ڕادەی خۆی زیاتر زیانی دەبێت بۆ جەستە.
ماڵپەڕی "
brightside" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە خواردنی گۆشت لە ڕادەی خۆی زیاتر زیان بە جەستە دەگەێنێت و پێویستە زێدەڕەویی تێدا نەکەین، چونکە ئەم لایەنە خراپانەی هەیە بۆ جەستە:
زۆر خواردنی گۆشت ئەم گرفتانەت تووش دەکات
یەکەم - دروستکردنی بەردی گورچیلە: بەهۆی بوونی پرۆتینی زۆر لەناو گۆشتتدا، زۆر خواردنی وا دەکات ئەم هەموو پرۆتینە تێکنەشکێت بەمەیش بەرد لە گورچیلە دروست بکات.
دووەم - جەستە بەرەو وشکبوونەوە دەروات: بوونی ڕێژەیەکی زۆر گۆشت لە جەستەدا ئاو کەم دەبێتەوە و جەستە بەرەو وشکبوونەوە بڕوات.
سێیەم - تووشی سەرئیشەیەکی تووندت دەکات.
چوارەم - وردە وردە بەرەو نەخۆشیی دڵت دەبات.
پێنجەم - زوو زوویش نەخۆش دەکەویت.