شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیی عێراق و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، پێشبینی ده‌كه‌ین له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببنه‌وه و به‌رزترین پله‌یش بگاته 42 پله‌ی سه‌دی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی نیسان، سادق عه‌تیه شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌وروپا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌پێی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ هه‌وایه‌ی له‌سه‌ر ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ده‌ریای ڕه‌ش و ناوه‌ڕاسته‌وه هاتووه، پێشبینی ده‌كه‌ین له ڕۆژی یه‌كشه‌م 18ی نیسان، پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی دووشه‌م 19ی نیسان و سێشه‌م 20ی نیسان پله‌ی گه‌رما بگاته نێوان 40 - 42 پله‌ی سه‌دی".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی عێراق و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌وروپا گوتی، "گه‌رما هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به چڕی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی له ڕۆژئاوای عێراقیش ئه‌م گه‌رمایه بوونی ده‌بێت و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان پله یان كه‌مێك نزمتر ده‌بێت".
ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر بایه‌كی له باكور (هه‌رێمی كوردستان)ه‌وه بێت بۆ ناوچه‌كانی عێراق، ئه‌وا ئه‌و پله‌ی گه‌رمایه چڕی كه‌م ده‌كات و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریش دروست ده‌كات.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان بێت، ورده ورده كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمبوون ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ڕۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی ده‌ست پێ ده‌كات، له‌و كاته‌وه چوار تا پێنج پله، پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ی ئێسته‌یش هه‌یه له‌مڕۆوه كاریگه‌ری نامێنێت.