هیچ ئامارێكی دروست له به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ژماره‌ی له‌شفرۆشان له ئێران چه‌نده، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئاماری نافه‌رمی و راپۆرتی میدیایی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، به چه‌ندان ملیۆن له‌شفرۆش له‌و وڵاته‌دا له رێی سێكسه‌وه پاره په‌یدا ده‌كه‌ن.
لەشفرۆشی لەناو کچانی 13 ساڵان رووی لە هەڵکشانە
ئاژانسی هه‌واڵی ئابووری 24 له راپۆرتێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له رێی ئینته‌رنێته‌وه، بازرگانی سێكسی ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی، تا دێت ژماره‌ی ئه‌و په‌یج و كه‌ناڵانه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات، به هه‌زاران له‌شفرۆش له تاران و ملیۆنان ژنی تر له سه‌رانسه‌ری ئێران له رێی ئه‌و په‌یج و كه‌ناڵانه‌وه له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
ئه‌و راپۆرته ئاماژه‌ی به كه‌ناڵێكی تیلیگرام كردووه كه 81 هه‌زار كه‌س تێیدا ئه‌ندامن و بۆ هه‌ر ئاگادارییه‌ك، 400 هه‌زار تمه‌ن له ئه‌ندامانی وه‌رده‌گرێت، ته‌نیا له یه‌ك مانگدا 150 ئاگاداری سێكسی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له رێیه‌وه 63 ملیۆن تمه‌ن داهاتی هه‌بووه.
هاوكات
كه‌ناڵێكی تری تیلیگرام كه له ئینستاگرامیشدا چالاكی هه‌یه، ته‌نیا له تاران‌دا هه‌شت هه‌زار ژن تێیدا ئه‌ندامن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كه‌ناڵه‌دا ئه‌ندامن، مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك به‌پێی پله‌ی ئه‌ندامێتییان وه‌رده‌گرن كه به ئه‌ندامێتی زێڕین 65 هه‌زار تمه‌ن، ئه‌ندامێتی برۆنزی 32 هه‌زار تمه‌ن له پیاوانی ناو گرووپه‌كه وه‌رده‌گیرێت و پێیان ده‌درێت.
زیاتر لە 10 هەزار باندی لەشفرۆشی لە تاران چالاکن
كه‌ناڵێكی تریش به هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن فاڵۆوه‌ری هه‌یه و مانگانه به‌و ژنانه‌ی به ئه‌ندامی زێڕین پۆلێن كراون، 90 هه‌زار تمه‌ن ته‌نیا بابه‌تی ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه‌كه ئه‌ندامن، پاره ده‌دات و به‌و ژنانه‌ش كه ئه‌ندامی برۆنزین، 47 هه‌زار تمه‌ن ده‌دات، كۆی ئه‌و پارانه‌ی به‌و ژنانه ده‌درێن، له پیاوانی ئه‌ندام له كه‌ناڵه‌كه وه‌رده‌گیرێت.
له‌ناو ئێران له‌شفرۆشی وه‌ك تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنابێت، ره‌نگه سزای مردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ له ئێران، تا دێت ئاماری له‌شفرۆشی روو له زیادبوون ده‌كات. وه‌ك ئابووری 24 ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ژماره‌ی پیاوانی له‌شفرۆش له‌چاو ژنان كه‌متره.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "ئافتاب"ی ئێرانی له ساڵی 2017، ئامارێكی به پشتبه‌ستن به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته بڵاو كردبووه‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی دابوو، ته‌نیا له ده‌وروبه‌ری تاران زیاتر له 10 هه‌زار ژن كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
بەشێک لەو ژنانەی ژیانی هاوسەرییان پێک هێناوە کاری لەشفرۆشی دەکەن
ئاژانسی هه‌واڵی "رویداد" ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ساڵی 2019 ته‌نیا له پایته‌ختی ئێران، هه‌شت هه‌زار باندی له‌شفرۆشی له‌و شاره چالاكییان كردووه، له ساڵی 2020 ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 10 هه‌زار باند.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی له‌شفرۆشان له 28 ساڵه‌وه دابه‌زیوه بۆ خوار 20 ساڵ، ئێسته نزمترین ئاستی ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی له ئێران گه‌یشتووه‌ته 13 ساڵان. له‌ناو كچانی نه‌وجه‌وان، رۆژ له دوای رۆژ دیارده‌ی له‌شفرۆشی روو له زیادبوون ده‌كات و به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری به‌شێك له‌و ژنانه‌یش كه هاوسه‌ریان هه‌یه، له‌ڕووی ناچارییه‌وه روویان كردووه‌ته كاری له‌شفرۆشی.
ئاژانسی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێران "ركنا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له نزیك گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هرای تاران، ژماره‌یه‌ك ژن هه‌ن كه ئاماده‌ن بۆ له‌فه‌یه‌ك له‌شی خۆیان بفرۆشن، ئه‌و ژنانه له‌ناو گۆڕه هه‌ڵكه‌نراوه‌كانی ئه‌و گۆڕستانه‌دا ده‌خه‌ون و هه‌ر له‌ناو ئه‌و گۆڕانه‌شدا سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هاوكات ماڵپه‌ڕی دیدار نیوز له راپۆرتێكی مه‌یدانیدا له زاری یه‌ك له‌و ژنه له‌شفرۆشانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك ژن كه ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رن، ئاماده‌ن بۆ ته‌نیا دوو هه‌زار تمه‌ن له‌شی خۆیان بفرۆشن.
به‌شێك له‌و باندانه‌ی بره‌و به كاری له‌شفرۆشی ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و ئه‌و ژنانه سه‌رباری له‌شفرۆشی، ناچار ده‌كرێن كاری سیخوڕی بۆ ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییانه بكه‌ن.