به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گزۆزی ئۆتۆمبێل سێ ڕه‌نگی دووكه‌ڵی هه‌یه، ئه‌وانیش ''سپی، شین و ڕه‌ش'' كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ هۆكارێكی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌یه گرفت بێت له به‌شێكی دیاریكراوی ئۆتۆمبێله‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، گۆڕانی ڕه‌نگی دووكه‌ڵ له گزۆزی ئۆتۆمبێلدا، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گرفتێك له به‌شێك له به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێلهكهماندا هه‌یه.
ئەم شارەزایە دەڵێ، بەگشتی ئەم سێ ڕەنگەمان هەیە بۆ دووکەڵ:
یه‌كه‌م - دووكه‌ڵی سپی: دووكه‌ڵی سپی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئاو ده‌چێته سلێنده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوونی به‌نزین و هه‌وا ده‌سووتێت و ده‌بێت به‌هه‌ڵم. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا له وه‌رزی سه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌رم نه‌كردنی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - دووكه‌ڵی شین: دووكه‌ڵی شین نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه رۆن و به‌نزین تێكه‌ڵ بووه، ئه‌مه‌یش گرفته بۆ بزوێنه‌ر.
سێیه‌م - دووكه‌ڵی ڕه‌ش: به‌نزین زیاد له پێویست ده‌سووتێت، ئه‌مه‌یان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بزوێنه‌ر له بارودۆخێكی باش‌دا نییه و باشتر وایه چاره‌سه‌ر بكرێت.