به‌ڕێوه‌به‌ری ماركێتێك له ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆنه كارمه‌نده‌كانی بووه ده‌مه‌قاڵێی، دوا پاداشتی كارمه‌نده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و نامۆ دا.
له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا، خاوه‌ن ماركێتێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی بووه ده‌مه‌قاڵێی و پێی گوتبوو كه دوا پاداشتی كاركردنی پێ نادات، به‌ڵام كارمه‌نده‌كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ناچار كرا پاره‌كه بدات.
ئه‌ندریاس فلاتن ئه‌و كارمه‌نده‌یه كه پاره‌ی لای خاوه‌ن كاره‌كه‌ی پێشووی مابوو، به میدیاكانی گوتووه، ڕۆژێك له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م پاره‌یه‌كی زۆرم بۆ دانرابوو، به‌ڵام پاره‌كه به ورده بوو.
ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌ندریاس دۆزیویه‌تییه‌وه له 90 هه‌زار پێنی پێكهاتووه، پێنی بچووكترین دراوی ئاسنی ئه‌مه‌ریكییه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه وه‌ك سزایه‌ك به‌م جۆره پاره قه‌رزه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره پاره‌كه‌ی به زه‌یت چه‌ور كردووه و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه بۆی داناوه، به پاره‌كه‌ش نووسیویه‌تی "به نه‌فره‌ت بیت".
كاتێك ئه‌م كاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه له‌ناو میدیاكان ده‌نگی داوه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌كی دراوی ئاسن، هاتوون بۆ یارمه‌تیدانی و پاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆ كردووه‌ته‌وه و بۆیان ژماردووه.
دوای شووشتنه‌وه و ژماردنی پاره‌كه، ده‌ركه‌وتووه پاره‌كه‌ی ئه‌ندریاس كه به ژماره‌یه‌كی زۆر له پێنی دانراوه، 90 هه‌زار پێنی واته 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.