سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژووری ھاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی عێراق گوتی، ھێرشی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر ھه‌ولێر جیاواز بووه و به فڕۆكه بووه و له وڵاتێكی تره‌وه ھاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق و ھه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریكادایه، پێویسته ئه‌وان بكه‌رانی ئاشكرا بكه‌ن.
تا ئێسته نازانرێ كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی شه‌وی ڕابردوو ھات و ھه‌ولێری بۆردمان كرد، له كوێوه هاتبوو، به مووشه‌كیش نه‌بوو تا شوێنی بنكه‌كه‌ی دیاری بكرێت. بۆیه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبه‌شی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق و ھه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریكادایه، ئه‌وان به‌رپرسیارن و پێویسته بكه‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی لای "وشه" پارێزراوه، گوتی: زۆر جێی سه‌رسوڕمانه فڕۆكه بتوانێ بۆردمانی ھه‌ولێر بكات، ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج و ئه‌وانیش نه‌زانن كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌رچاوه‌كه باسی كرد، ئه‌و پرسه پێوه‌ندیی زیاتر به ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌وه ھه‌یه، بۆیه ده‌ڵێ: پێویسته چۆن ئاسمانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌و شێوه‌یه‌ش پارێزگاریی لێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ھه‌یه كێشه‌یه و له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا هه‌یه.
ئێسته ئه‌گه‌ر له شوێنێكی عێراق مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی ھه‌ولێر بكرانایه، ئه‌وكات حكوومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیار ده‌بوو، به‌ڵام مادام فڕۆكه‌یه، له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكادایه و پێویسته ئه‌وان بكه‌رانی ئاشكرا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، دواتریش ھیچ ئه‌نجامێكی نابێت، ئێسته‌ش جارێكی تر ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌فڕۆكه‌یه و له نێوان دوو وڵات بووه، كێشه‌كه پێوه‌ندیی به ئه‌مه‌ریكا و ئێران ھه‌یه.
شەوی ڕابردوو لە رێی درۆنی TNT هێرش كرایە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كە بارەگایەكی هاوپەیمانانی لێیە. ئەو رووداوە كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە و ئەمەریكا بە تووڕەییەوە هاتە دەنگ. هاوكات مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە پەیامێكدا بە توندی سەركۆنەی كرد و هۆشداری دا كە دەبێت هەموو هێزەكانی دەرەوەی یاسا لە هەرێمی كوردستان بچنە دەرەوە، لەسەر ئەو هەنگاوەیشی لەگەڵ هاوپەیمانان گفتوگۆ دەكات.
بڵند ئیبراھیم