حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پلانێكی تۆكمه، ڕووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌مساڵ ئاوی ڕووباره‌كان ته‌نیا بۆ خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت تا هاووڵاتییان تووشی كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه نه‌بن.
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو و كۆگه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ نیوه‌ی ساڵی ڕابردوو باران باریوه، داهاتی ئاو له ڕووباره‌كان كه‌می كردووه و ڕێژه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی دابه‌زیوه، بۆیه له‌مساڵدا ئه‌وله‌ویه‌ت ته‌نیا بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانه، كه‌متر ده‌توانرێ بۆ كشتوكاڵ پشتی پێ ببه‌سترێت.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئاوی شاره‌كان له‌سه‌ر ڕووباره‌كانه، بۆیه هه‌موو ڕێكاره‌كان ڕێگری له دروستبوونی كێشه له ئاوی خواردنه‌وه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام كێشه بۆ كشتوكاڵ دروست ده‌بێت، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو و كۆگه‌كانی ئاو ده‌ڵێ: ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵییه‌كی ڕێژه‌ییه، واته وشكه‌ساڵیی باران و كشتوكاڵ و داهاتی ئاوه هادرۆلۆجییه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانێك دانراوه تا ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌ربگرن، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت، جووتیاره‌كان به بنه‌تۆ هاوكاری بكرێن، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵداران ئالیكیان بۆ دابین بكرێت، بۆ گونده‌كانیش له حاڵه‌تی پێویستی به تانكه‌ر ئاویان بۆ دابین بكرێت، نه‌ك كانی و كارێز و بیره‌كان وشك بن.
باشووری كوردستان خاوه‌نی 17 به‌نداوه كه چوار به‌نداویان گه‌وره و 13 به‌نداوه‌كه‌ی تریان بچووك و مامناوه‌ندن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو و كۆگه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌و به‌نداوانه‌ی ئێران دروستی كردوون، له‌سه‌ر ڕێره‌وه ئاوییه‌كان ده‌ڕژێنه به‌نداوه‌كانی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری نه‌رێنییان هه‌یه له‌وه‌ی ئاوی پێویست نه‌گاته ڕووباره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا نیوه زیاتر ئاو كه‌متر له به‌نداوه‌كانی كوردستان له‌چاو ساڵی ڕابردوو هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی