ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایان كرد، كه توانیویانه بڕێكی زۆری پاره و زێڕ له ژێر داروپه‌ردووی خانووه ڕووخاوه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن بدۆزنه‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش حه‌شاردراوه و سه‌رجه‌می پاره‌كه‌یش ڕاده‌ستی بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق هاتووه، كه دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و پۆلیسی شاره‌كه، توانیویانه گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره و شاراوه‌ی داعش له ژێر ناوچه به‌سه‌ر یه‌كدا ڕووخاوه‌كانی مووسڵی كۆن به دیاریكراویش له ناوچه‌ی ئه‌لشه‌هوانی بدۆزنه‌وه.
ئاماژه دراوه كه له نێو گه‌نجینه شاراوه‌كه‌ی داعش بڕی 1.6 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دراوی زێڕ و زیو و پارچه زێڕی گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كان خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگ بوون له‌و شوێنه، گهنجینهكهیان له نێو پاشماوه‌ی جه‌نگ دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕه پاره زۆره و زێڕه‌كان له نێو كیسی پلاستیكی به‌هێز دانراون و پاشان خراونه‌ته ناو بهرمیلێكهوه و سێ مه‌تر زه‌وییان بۆ قووڵكردووه و شاردوویانه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش له‌وباره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و پاره و زێڕانه له ژێر زه‌وی ماڵێك حه‌شاردراون له ناوچه‌كه، كه پێشتر باره‌گه‌ی "دیوانی دارایی" ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌و ماڵه‌دا بووه.
مووسڵ له 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 پاش ڕاكردنی زیاتر له 60 هه‌زار سه‌رباز و پۆلیسی عێراقی له ناوچه‌كه، كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش و ماوه‌ی سێ ساڵ له ژێر ده‌ستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه مایه‌وه و دواجاریش له تهمووز/یۆلیۆی 2017 شاره‌كه به ته‌واوی ڕزگار كرا.
له كاتی داگیركردنی مووسڵ، تیرۆریستان، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندان كۆگه‌ی پڕ له چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی گرت، كه تایبه‌ت بوون به سوپای عێراق، هاوكات بانكه‌كانی مووسڵیش پاره‌یه‌كی زۆریان تێدا بوو و به ته‌واوی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.