ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاره‌دێی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ڕانییه، ته‌قه له هاووڵاتییه‌ك كرا و گیانی له ده‌ستدا، پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهیش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن و تا ئێسته هۆكاری كوشتنی ڕوون نییه.
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی چوارقوڕنه ڕوویدا، به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕانییه كراوه.
زیاتر گوتی، پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و تا ئێسته هۆكاره‌كه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه، شوێنه‌واری گولـله به جه‌سته‌وه‌یه‌وه دیار بووه و ڕووداوه‌كه بریتی بووه له كوشتن، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا هۆكاره‌كه‌ی تا ئێسته نه‌زانراوه.
وشه/هه‌ستیار ڕه‌ووف.