له ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تریاك له‌گه‌ڵ هه‌زاران حه‌بی ترامادۆڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، نزیكه‌ی 30 كه‌سیش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته له‌لایه‌ن ئاسایشی سنووره‌كه‌وه گیراون.
به‌شی زۆری ئه‌و ماده هۆشبه‌ره‌ی دێنه ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌وه دێن كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران، په‌كه‌كه راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌یه و له‌لایه‌ن ئاسایش و گومرگی ناوچه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ناكرێت.
هیوا گه‌یلانی به‌رپرسی لقی 11ی رانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئیداره‌ی راپه‌ڕین له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له سنووره‌كه ماده‌ی هۆشبه‌ر دێته ناوه‌وه.
ڕای گه‌یاند، ئاشكرایه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دایه، ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ر شتێكی تر كه قاچاخ بێت، دێته ژووره‌وه و په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران؛ ئێرانیش ئامانجی هه‌یه خه‌ڵكی كوردستان ئالووده‌ی ئه‌و ماده‌یه بكات، هه‌ندێك جاریش له سنووره‌كانیشه‌وه دێت.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی باڵای حكوومیی سنووره‌كه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، پێی راگه‌یاندین، به درێژایی 40 كیلۆمه‌تر سنووری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته و لایه‌نه‌كان ده‌سه‌ڵاتییان تێیدا هه‌یه، به‌باشی ده‌پارێزرێت و مه‌فره‌زه و بنكه‌ی ئاسایش و بازگه‌ی هه‌یه، ماده‌ی هۆشبه‌ر نایه‌ته ژووره‌وه.
له‌باره‌ی سنووری قه‌ندیل كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا نییه، لایه‌نه‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان نییه، گوتی: له‌وێوه قاچاخ و ماده‌ی هۆشبه‌ر دێته ژووره‌وه، خۆ قابیله له ئاسمانه‌وه نایه‌ته ژووره‌وه.
محه‌مه‌د فازڵ گوته‌بێژی ئاسایشی راپه‌ڕین ئه‌وه‌ی به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌و ماده‌یه له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران له ئیداره‌ی راپه‌ڕین دێته ژووره‌وه، له بازگه‌كان له كاتی پشكنین یان كاتی بوونی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سێك یان گومان لێی، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرین و سنووری خۆمان ده‌پارێزین، ئه‌وانه‌شی ده‌گیرێن به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌پێناو بڕێك پاره‌ی گومرگ، رێ به هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌ل و ماده‌یه‌ك ده‌ده‌ن له قه‌ندیله‌وه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و رێگری له قاچاخچییه‌كانی سنووره‌كه ناكات كه هه‌ر شتێك بهێننه سنووره‌كه.
سه‌ره‌ڕای ماده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و ده‌رمانی قاچاخ كه دێته ژووره‌وه، له سنووری قه‌ندیله‌وه دێت و په‌كه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌نیا له‌سه‌ریه‌تی بڕێك پاره وه‌ك گومرگ له قاچاخچییه‌كان وه‌ربگرێت، به‌شیوه‌یه‌كی فراوانیش ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵات له‌وێوه دێته ژووره‌وه.
وشه/ سلێمانی