ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، پارتی دیموكراتی (په‌یه‌ده)ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه گرووپێكی سه‌ر به‌و حزبه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی له شاره‌دێیه‌كی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و سووكایه‌تیان به ئه‌ندامانی كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نه‌كه‌سه، دوێنێ هه‌ینی گرووپێكی ده‌مامكداری سه‌ر به په‌یه‌ده هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانی-سووریا، یه‌كێك له پارته‌كانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بوونیانه به به‌ڵێنه‌كان و كردنه‌ئامانجی گفتوگۆی كوردی –كوردییه
به پێی
به‌یاننامه‌كه ئه‌و گرووپه سووكایه‌تی به ئه‌ندامانی حزبه‌كه كردووه و مۆبایله‌كانیان بردوون و دوای دانانی به‌رنامه‌ی چاودێری و گوێگرتن، بۆیان گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره نائه‌خلاقییه ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وامیی پێشێلكارییه‌كانی پێشووه به‌رانبه‌ر به نووسینگه و بارگاكانی ئه‌نه‌كه‌سه و حزب و كادیره‌كانی و دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بوونیانه به به‌ڵێنه‌كانیان به سنووردانان بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه، كه گفتوگۆی كوردی –كوردی ده‌كه‌نه ئامانج و گیانی باڵاده‌ستیی خۆیان و بێزاری خه‌ڵك زیاتر ده‌كه‌ن.
گفتوگۆكانی ئه‌نه‌كه‌سه، كه 16 حزبی كوردی سووریا و ته‌ڤده‌م، كه 25 حزبی تری له‌خۆ گرتووه، له نیسانی رابردوو به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا و به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ریزه‌كانی كورد له سووریا ده‌ستیان پێ كردووه، دوای چه‌ند گه‌ڕێك پێشوه‌چوونیان به ده‌ست هێنا، بڕیار بوو گه‌ڕێكی تری گفتوگۆكان له شوباتی رابردوو ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی سووتاندنی ژماره‌یه‌ك باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه و لێدوانێكی گوته‌بێژی ته‌ڤده‌م دژ به پێشمه‌رگه‌ی رۆژ، گرژی دروست كرد و گفتوگۆكانی دواخست.