ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری شارۆكه‌ی داقووقی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، هاوه‌نبارانی دوو گوندیان كرد رووبه‌ڕووی سوپای عێراق و حه‌شدی عه‌شایه‌ری و شه‌عبی بوونه‌وه، شه‌ڕه‌كه كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
زیانی تیرۆریستانی داعش نه‌زانراوه
غالب محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له گونده‌كانی (سماقه) و (ئه‌لبو ئه‌هاب) له سنووری شارۆكه‌ی داقووق هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی عه‌شایه‌ری و حه‌شدی شه‌عبی.
زیاتر گوتی، سه‌ره‌تا هاوه‌نبارانی ئه‌و گوندانه‌ی كردووه و پاشتر به‌ره‌نگاری هێزه عێراقییه‌كان بووه‌ته‌وه، روونی كرده‌وه، له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا سه‌ربازێك كوژراوه، هه‌روه‌ها دوو چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری و سێ سه‌ربازیش بریندارن، كه برینداره‌كان له داقووقه‌وه بۆ كه‌ركووك گواستراونه‌ته.
لای خۆیه‌وه مه‌ریوان محه‌مه‌د، شوفێرێكی هیڵی كه‌ركووك- خورماتووه بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌ترسی كه‌وتووته سه‌ر رێگای خورماتوو- كه‌ركووك، به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاسمان تاریك بووه، زیانی تیرۆریستانی داعش نه‌زانراوه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه لویس خزر، قایمقامی داقووق به "وشه"ی راگه‌یاند، هێزێكی زۆری ته‌ناهی هه‌ر ئه‌مشه‌و ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی