بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان ڕای گەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراوی چەكدارانی پەكەكە، بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك تەقییەوە و شوفێرەكە بریندارە.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی نیسان، ئیحسان عەبدولقادر بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەعات شەشی بەیانیی ئەمڕۆ، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیكاب تەقییەوە و شوفێرەكە بە سەختی بریندار بوو.
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان گوتی، ئەو شوێنە شوێنێكی كوێستانییە بەناوی كوچی هاجەرێیە، خەڵك بۆ كۆكردنەوەی گژوگیا بەهارییەكان ڕووی تێدەكەن و ئەو بۆمبە لەوێ دانراوەتەوە.
باسی لەوەش كرد، ئەو بۆمبە لەلایەن چەكدارانی پەكەكە دانراوەتەوە و دوای چارەسەركردنی بریندارەكە بەشێوەی سەرەتایی، ئێستە بۆ هەولێر ڕەوانە كراوە بۆ ئەوەی چارەسەری تری بۆ بكرێت.
چەكدارانی پەكەكە كە هەمیشە بوونەتە كێشە بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، ماوەی چەند مانگێكە بە دانانەوەی بۆمبی چێنراو، وایان لە هاووڵاتییان كردووە نەتوانن بچنە شوێنەكانی خۆیان یان ناوچە كوێستانییەكان.