دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی كێشه‌ی گرێبه‌سته‌وه، كۆمپانیای شكار كاری پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی زۆنی دووكان و چه‌مچه‌ماڵی راگرت. قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: به‌هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه.
له 14ی ئه‌م مانگه‌وه، كۆمپانیای شكار كه كۆمپانیایه‌كی پاككه‌ره‌وه‌ی كۆڵان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی دووكان و چه‌مچه‌ماڵه، كاره‌كانی راگرتووه و هیچ پاككردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌هۆیه‌وه خۆڵ و خاشاكێكی زۆر كۆ بووه‌ته‌وه و گرفت له‌و سنوورانه دروست بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی نیسان، ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆمپانیای شكار له زۆنی دووكان و چه‌مچه‌ماڵ كه سنووری 21ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه، كاره‌كانی پاككردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی راگرتووه و كرێكاره‌كانی له سنووره‌كه هیچ كاریان نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی گوت، له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌م ههوڵهكهوه هات، بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك درا.
به‌پێی گوته‌ی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، ئێسته بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی ئه‌و زۆنه له لایه‌ن كۆمپانیای شكاره‌وه نه‌ماوه، له زووترین كات ده‌ست به كاركردن ده‌كه‌نه‌وه.
كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی پاككه‌ره‌وه به گرێبه‌ستێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، له سنووری سلێمانی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی زۆنهكانیان له ئه‌ستۆیه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لێ