بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی ئەو گرێبەستەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ كڕینی برنجی عەنبەر كردوویەتی، تا ئێستە لە ساڵی نوێ هیچ بەشە برنجێك بۆ هاووڵاتییان دابەش نەكراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی نیسان، نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ باشتركردنی بەشە خۆراكی مانگانە بە تایبەت برنج، حكوومەتی عێراق هیچ بەشە برنجی بۆ ساڵی 2021ـی دابەش نەكردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گوتی، تا ئێستە برنج بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتووە، ئەمەش لەبەرئەوەیە وەزارەتی بازرگانی عێراق بەنیازن گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆ بكەن كە برنجی عەنبەر دابین بكات.
گرێبەستی نوێ لەگەڵ كۆمپانیاكانی دابینكردنی برنج واژوو بكەن.
ڕوونی كردەوە، برنجی عەنبەر لە عێراق زۆر كەمە، بۆیە دەبێت لە دەرەوە بیهێنن و گرێبەستی نوێ لەگەڵ كۆمپانیاكانی دابینكردنی برنج واژوو بكەن.
لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو بەهۆی خراپی كوالێتی بەشە خۆراكی مانگانە، لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێكهێنراو و بڕیار درا، پێداچوونەوە بە كوالێتی بەشە خۆراكی مانگانە بكرێت و ئەو كەموكوڕییانەی هەیە نەهێڵرێت.
گەندەڵی وایكردووە تا ئێستە بەشێكی زۆری بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان دوابكەوێت، بەشێوەیەك ساڵی ڕابردوو عێراق گرێبەستی دابەشكردنی خۆراكی 12 مانگی كردووە، كەچی هەشت بەشە خۆراك دابەش كراوە و چارەنووسی چوار مانگ دیار نییە.