شاره‌زایان هۆشیاریی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، له‌م كاته‌دا كه ورده ورده به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما ده‌ڕۆین، ده‌بێ شۆفێران وریای پلاكی ئۆتۆمبێله‌كانیان و كوالێتییان بن، چونكه پلاكی نائۆرجیناڵ ''عادی'' جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێش و به‌نزین زیادخواردن هه‌یه، زۆرجار له‌كاتی توندكردنیان كردنه‌وه‌ی پلاك له‌ناویدا ده‌قرتێت، به‌مه‌یش هه‌ندێك جار پلاكه‌كه ده‌رنایه‌ت، ده‌بێت بزوێنه‌ری بۆ بكرێته‌وه و كه‌وه‌ری هه‌ڵبگیرێت.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه، ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' گوتی، له ئۆتۆمبێلدا كۆدی جیاواز هه‌یه بۆ پلاك، كه ده‌بێ هه‌ر ئۆتۆمبێله و به‌گوێره‌ی كۆدی خۆی پلاكی بۆ ببه‌سترێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی هه‌ڵه‌به‌ستنی پلاك بۆ ئۆتۆمبێل، چه‌ندان گرفت دروست ده‌كات، به‌شێكی زۆریشیان له‌ناو قه‌پاغه‌كه‌یان ده‌قرتێن، كه ئه‌مه‌یش بزوێنه‌ر زۆر ئازار ده‌دات تا ئاستێك كه ده‌بێ بكرێته‌وه و كه‌وه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت.
ئەم شارەزایە دەڵێ، لە وەرزی گەرمادا دەبێ شۆفێر سەبارەت بە پلاکی ئۆتۆمبێلەکەی ئەم ڕێنوێنیانە ڕەچاو بکات:
یه‌كه‌م - ده‌بێ شۆفێر له‌كاتی گۆڕینی پلاكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر ئاگاداری كۆدی پلاك بن، چونكه پلاك كۆدی هه‌ڵه بێ، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشی ئۆتۆمبێل و به‌نزین زیادخوارن هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆرجار له‌رزین و متیش دروست ده‌كات.
دووه‌م - ده‌بێت زۆر ئاگاداری كوالێتی پلاك بن، چونكه پلاكی نائۆرجیناڵ ''عادی'' زۆرجار له‌كاتی توندكردنه‌وه یان كردنه‌وه ده‌قرتێت.