سبەی یەکەم هەلیکۆپتەر بە ئاسمانی مەریخدا دەفڕێت

:: PM:04:18:18/04/2021 ‌
ئاژانسی ناسا بڵاوی کردەوە دوای زاڵبوونیان بەسەر کێشەیەکی تەکنیکی ئامادەن بۆ ئەوەی یەکەم هەلیکۆپتەر بە ئاسمانی مەریخدا بفڕێنن.

بڕیار بوو ئەو هێلیکۆپتەرە بچووکە 11ی نیسان فڕینەکەی تاقی بکرێتەوە بەڵام لەبەر کێشەیەکی تەکنیکی دواخرابوو. ناسا ئامانجیەتی بە یارمەتی ئەم هەلیکۆپتەرە زانیاری زیاتر لەبارەی دۆخی کەشی مەریخ کۆ بکاتەوە.

هەلیکۆپتەرەکە رۆژی دووشەم 19ی نیسان دەست بە فڕین دەکات. فڕینی هەلیکۆپتەر لە ئاسمانی مەریخ کارێکی ئاسان نییە چونکە چڕی هەوای مەڕیخ 1%ی چڕی هەوایە لە زەوی و سووڕانی باڵەکانی هەلیکۆپتەرەکە کارێکی ئاسان نابێت.

هەلیکۆپتەرەکە پێنج جار دەبێ لە ئاسمانی مەریخ بفڕێت

بەگوێرەی یۆرۆنیوز ئەگەر ئەو فڕینە سەربگرێت ئەوا دوای چوار رۆژ دیسان دەست بە فڕین دەکاتەوە و بە پێی ئەو پلانەی داڕێژراوە هەلیکۆپتەرەکە پێنج جار دەبێ لە ئاسمانی مەریخ بفڕێت و کۆتایی بە ئەرکی هەلیکۆپتەرەکە دەهێنرێت.

ساڵی رابردوو بۆ یەکەم جار مرۆڤ توانی ئامێرێکی پشکنەری تایبەت بگەیەنێتە سەر مەریخ و ئامانجی ئەوەیە لەو هەسارەیە بە دوای ژیاندا بگەڕێت. هەر لەگەڵ ئامێرەکە هەلیکۆپتەرێکی بچووکیش رەوانە کرابوو.


وشە - سلێمان تاشان