رێكخراوی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ی جیهانی وریایی له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمی له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو دا له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی ئێران كوره‌ی ئه‌تۆمی بووشه‌هر بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.9 به پێوه‌ری رێخته‌ر، ناوچه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای بووشه‌هر و فارسی له باشووری ئێران گرته‌وه، دوای بوومه‌له‌رزه‌كه پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی وێستگه‌ی بووشه‌هری ئه‌تۆمی دووپاتی كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی به وێستگه ئه‌تۆمییه‌كه نه‌گه‌یاندووه.
تیشكه ئه‌تۆمییه‌كان له ماوه‌ی دوو سه‌عات و كه‌متر ده‌گاته عێراق
به‌ڵام
سادق عه‌تییه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایان له رێكخراوه‌كه سیناریۆیه‌كی بۆ دۆخی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه كێشا و گوتی، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی توند كوره‌ی ئه‌تۆمی بووشه‌هر بگرێته‌وه، كاریگه‌ریی تیشكه ئه‌تۆمییه‌كان كه به‌هۆی بوومه‌له‌زه‌كه‌وه دزه ده‌كه‌ن، بگاته مه‌ودای هه‌زاران كیلۆمه‌تر. ماوه‌ی گه‌یشتنی بۆ عێراقیش ته‌نیا دوو سه‌عات و كه‌متریش ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران هه‌ژاند، ئێران دووپاتی كرده‌وه به‌شه‌كان و ئامێر و ته‌لاری وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بووشه‌هر سه‌لامه‌تن و بێ كێشه له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن، وێستگه‌كه به‌پێی پێوه‌ری جیهانی دروست كراوه، كه به‌رگه‌ی به‌هێزترین جۆری بوومه‌له‌رزه بگرێت.