ئێزگه‌ی "كی ئێس ئێل ئی"ی تەلەفزیۆنی كه سه‌ربه "سی بی ئێس"ـه، رای گه‌یاندووه كه نیوه‌شه‌وی رابردوو له ویلایه‌تی لویزیانا، ته‌قه كراوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له شاری شریڤپۆرتی له ویلایه‌تی لویزیانای ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون، هه‌ندێكیان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتی پۆلیسی شاره‌كه، پۆلیس ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له شه‌قامی "هێرن" ته‌قه ده‌كرێ، كاتێك پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، ته‌نیا برینداره‌كان ده‌بینن و كه‌سانی ته‌قه‌كه‌ر شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه. برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێنه‌وه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه كه‌م جار هه‌یه رووداوی ته‌قه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا روو ده‌دات و تاوانبار ون ده‌بێت. ئه‌م رووداوه‌یش به‌پێی گوته‌ی پۆلیس، ناتوانرێ به كاری تیرۆریستی ناو ببرێ تا هۆی رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌یش لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له رووداوه‌كه ده‌كرێت.