ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی بەرگرییان واژوو كرد

:: AM:10:01:19/04/2021 ‌
ئیسرائیل و یۆنان بە ئامانجی پەرەپێدانی پێوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەكانیان، گەورەترین گرێبەستیان لە بواری دابینكردنی پێداویستییە بەرگرییەكان واژوو كرد. 

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئەو گرێبەستەی لەگەڵ یۆنان واژوویان كردووە، لە بواری بەرگرییە و قەبارەی گرێبەستەكە ملیارێك و 650 ملیۆن دۆلارە.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، دامەزراندن و بەڕێوەبردنی فێرگەیەكی تایبەت بە راهێنانی هێزی ئاسمانی یۆنان لەلایەن كۆمپانیایەكی ئیسرائیل، بەشێكە لەم گرێبەستە. 
بۆ ماوەی 22 ساڵ سەرپەرشتی تەواوی دامەزراوەی راهێنانی هێزی ئاسمانیی یۆنان دەكات.

كۆمپانیا ئیسرائیلییەكە كە بە ئەلنەیت سیستمز ناسراوە، وێڕای دابینكردنی 10 فڕۆكەی نوێی تایبەت بەراهێنان لە جۆری M-346 كە لەلایەن ئیتاڵیاوە بەرهەم هاتووە، بۆ ماوەی 22 ساڵ سەرپەرشتی تەواوی دامەزراوەی راهێنانی هێزی ئاسمانیی یۆنان دەكات.

كۆمپانیای ئەلبەیتی ئیسرائیلی، تەواوی پێداویستی و پارچەی یەدەگی فڕۆكەی T6ی یۆنانیش لە رووی لۆجستیكییەوە دابین دەكات.

بەنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتوویەتی، دڵنیایە لەوەی ئەو گرێبەستە دەبێتە هۆی ئەوەی یۆنان و ئیسرائیل لە رووی ئابوورییەوە سوودی زۆریان پێ بگات، هاوپەیمانێتییەكە پێوەندییەكانیان لە بوارەكانی سەربازی، ئابووری و سیاسی قووڵتر دەكاتەوە.



وشە - سلێمان تاشان