باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، به‌پێی ئه‌و پشكنینه‌ی بۆ رێوییه ئاوییه‌كان له باخچه‌كه‌دا كراوه، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌كیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ئێسته ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ خه‌ریكی چاره‌سه‌ری رێوییه‌كانن.
به‌پێی "
ئه‌هرام"ی میسری كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی نیسانی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و رێوییه ئاوییانه دیاری بكات، ته‌نیا رای گه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له‌و رێوییانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌درێت.
به‌رپرسانی باخچه‌كه ده‌ڵێن، به‌پێی ئه‌و پشكنینه‌ی بۆ ئه‌و رێوییانه كراوه كه به رێویی ئاویی ئاسیایی ناو ده‌برێن، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌كیان تووشی په‌تاكه بوون، رێوییه‌كان تووشی كۆكین و هه‌ڵامه‌ت و پژمین بوون، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی پسپۆڕانی بواره‌كه، مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان نییه و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه چاك ببنه‌وه.
تونیا كڵاوس كه یاریده‌دری سه‌رۆكی ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵان و ژینگه‌كه‌یانه له جۆرجیا، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بۆ چاره‌سه‌ری رێوییه‌كان، له هه‌وڵێكی زۆر رژددان، چونكه ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه له دنیادا كه‌متر بووه‌ته‌وه. ئه‌و رێوییانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، به سووكی تووش بوون و ئه‌گه‌رێكی زۆره چاره‌سه‌ر بكرێن.
دووپاتی كرده‌وه كه دڵنیاین سه‌رجه‌میان چاك ببنه‌وه.