پاره‌ی ساخته به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له بازاڕه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاو بووه‌ته‌وه، رۆژانه لایه‌نه پێوه‌ندیدار و هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی ساخته له هه‌ردوو جۆری دۆلار و دینار ده‌گرن، بڕه‌كه‌ش زیاتر دۆلاری ساخته و دیناری عێراقی له جۆری 25 هه‌زاری و پێنج هه‌زارییه.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی "وشه" له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له سنووری پارێزگای سلێمانی، نزیكه‌ی 150 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ساخته و زیاتر له 40 ملیۆن دیناری عێراق و بڕێكی زۆر له تمه‌نی ئێرانیش كه سه‌رجه‌میان ساخته بوون و به‌نیاز بوون له بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌شی زۆری ئه‌و پاره ساخته‌یه له هه‌ردوو جۆری دۆلار و دیناری عێراقی، له سنووری ئیداری راپه‌ڕین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێته ئیداره‌ی راپه‌ڕینی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام له كاتی ئاشكرابوونی، له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌شێكیشی له دوكان و شوێنه‌كان ساغ بوونه‌ته‌وه و دواتر ئاشكرا بووه كه ساخته‌ن.
به‌شێكی تری ئه‌و پاره‌یه، له شاری سلێمانی و سنووری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به بۆچوونی شاره‌زایه‌كی ئابووریش، پاره‌ی ساخته ئابووریی وڵات ده‌شێوێنێت و ترسی زۆر لای خاوه‌نكاره‌كانیش دروست ده‌كات، ئێرانیش ده‌یه‌وێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ببات.
محه‌مه‌د فازڵ گوته‌بێژی ئاسایشی راپه‌ڕین، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك ده‌بێت پاره‌ی ساخته له هه‌ردوو جۆری دینار و دۆلار له سنووره‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه به‌رده‌وام پاره‌ی ساخته ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له وڵاتانی دراوسێی وه‌ك ئێران دێته سنووره‌كه و به‌شێكیشی له شاره‌كانی عێراقه‌وه دێت، بوونی ئه‌و هه‌موو پاره ساخته‌یه لای ئێمه بووه‌ته بابه‌تێكی فراوان، دوكاندار و شوێنه‌كانیش ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن ساخته‌یه یان فه‌رمی.
به‌پێی گوته‌ی گوته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساخته ده‌كرێت زۆر به كوالێتییه و به‌قورسی له‌گه‌ڵ پاره‌ی فه‌رمی جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌و جۆره‌یان له وڵاتانی دراوسێ ساخته ده‌كرێت و دێته سنووره‌كانی ئێمه، پێشمان وایه بڕێكی زۆرتر له‌و پاره ساخته‌یه له سنووره‌كه‌دا هه‌یه.
به‌شێك له‌وانه‌ی كه به پاره‌ی ساخته‌وه گیراون، له كاتی ددانپێدانان باسیان له‌وه كردووه كه پاره ساخته‌كه‌یان له ئێرانه‌وه هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه ناسر ئیسماعیل شاره‌زاری بواری ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته ئابووریی وڵات ده‌شێوێنێت، ترسێكی زۆریش لای خاوه‌نكار و شوێنه‌كان دروست ده‌كات، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش به‌شێوه‌ی به‌رچاو پاره‌ی ساخته ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێته سنووره‌كه، ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك بازرگان له ئێرانه‌وه ئه‌وه كاریان بێت و له رێی هاوكاره‌كانی خۆیان كه هاوبه‌شیانن، ئه‌و كاره بكه‌ن و ئه‌و پاره‌یه ئاودیوی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، ده‌كرێت به‌شێكی تر له پاره‌ی ساخته له شاره‌كانی عێراقه‌وه بێت، به‌ڵام بوونی ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابووریی ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ئێرانیش بمانه‌وێ یان نا به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌دات دۆخی هه‌رێم تێكبدات، ئه‌و پاره ساخته‌یه‌ش یه‌كێكه له رێیه‌كانی.
سه‌ره‌ڕای پاره‌ی ساخته، رۆژانه له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت، به‌شێكی له بازاڕه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه و به‌شێكیشی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێران به ماده‌ی هۆشبه‌ر خه‌ریكه هاووڵاتییانی سنووره‌كه ئالووده بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی