دوێنێ پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی سوپای پاسداران، هه‌واڵی مردنی محه‌مه‌د حه‌جازی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی سوپای پاسداران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و لێدوانه‌ی به درۆ خسته‌وه و رای گه‌یاند، حه‌جازی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بووه و به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی سییه‌كانی مردووه.
فەرماندەیەکی توندئاژۆ و خاوەن پێگە بوو لەناو سوپای پاسداران
هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی گیان له‌ده‌ستدانی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی قودس، له ناوخۆی ئێران گومانی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه حه‌جازی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له ده‌ست نه‌دابێت، میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه به‌هۆی ململانێ ناوخۆییه‌كانی سوپای پاسداران كوژراوه.
رۆژێك دوای ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی سوپای پاسداران و گرنگیدانی میدیا جیهانییه‌كان به هۆكاری كوژرانی، به‌یانی ئه‌مڕۆ ره‌مه‌زان شه‌ریف گوته‌بێژی سوپای پاسداران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا، لیژنه‌ی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی "بهقیهڵا"ی تاران، شه‌وی رابردوو پشكنینیان بۆ ته‌رمی محه‌مه‌د حه‌جازی كردووه و ده‌ركه‌وتووه هۆكاری مردنه‌كه‌ی له كاركه‌وتنی سییه‌كانی بووه.
ره‌مه‌زان به پێچه‌وانه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دوێنێی سوپای پاسداران ده‌ڵێ، مردنی حه‌جازی به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه نه‌بووه و له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق- ئێران به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بووه، هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش بووه‌ته هۆی له كاركه‌وتنی سییه‌كانی.
ئاژانسی دویچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ بڵاوی كرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی بهقیهڵای تاران ئاشكرای كردووه، حه‌جازی به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست نه‌داوه و هه‌موو نیشانه پزیشكییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، مردنه‌كه‌ی ئاسایی نه‌بێت.
هاوكات محه‌مه‌د مه‌هدی هیمه‌ت كوڕی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران له تویتێكدا نووسیویه‌تی، مه‌رگی حه‌جازی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه نه‌بووه و هه‌رگیز بڕوا به‌وه ناكه‌ین، هیمه‌ت له تویته‌كه‌یدا محه‌مه‌د حه‌جازی به "شه‌هید" ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، ئه‌و سه‌ربازه بوو به قوربانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌ڵێ، تكایه چیتر مه‌ڵێن هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی وه‌ستانی دڵ بووه.
گوته‌بێژی سوپای پاسداران له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئیسرائیل چه‌ندان ساڵ به‌دوای كوشتنی حهجازییهوه بوو، ئاژانسی
عه‌ره‌بییه ئه‌و لێدوانه به‌و جۆره لێك ده‌داته‌وه كه ئێران بیه‌وێ له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ناڕه‌زاییه‌كان، كوژرانی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی قودس بخاته ئه‌ستۆی ئیسرائیل.
فەرمانی کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی کوردی لە رۆژهەڵات دەرکرد
هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دوێنێی سوپای پاسداران، ئه‌میر موقه‌ده‌م جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری په‌رله‌مان و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان، له تویتێكدا نووسی، حه‌جازی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران و حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیش بوو، به‌رده‌وام هاتوچۆی یه‌مه‌ن و ڤه‌نزوێلای ده‌كرد، یه‌ك له كۆڵه‌كه‌كانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و چالاكییه تیرۆریستییه‌كان بوو، به تایبه‌ت ئه‌و چالاكییانه‌ی دژی ئیمارات و سعوودیه ئه‌نجام ده‌دران.
ئه‌و جێگره‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، مردنی حه‌جازی ئاسایی نه‌بووه و ده‌ڵێ، هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتی ساڤیز و ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز و مه‌رگی حه‌جازی، پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. دواتر ئاماژه به گۆڕانكارییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات كه له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ئێران و سعوودیه بۆ رێككه‌وتن له‌باره‌ی دۆخی یه‌مه‌ن له به‌غدا به نهێنی ده‌ستیان كردووه به دانوستان.
عه‌ره‌بیه نووسیویه‌تی، دانوستانه‌كانی ڤیه‌نا و پرسی یه‌مه‌ن، دوو هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كان بۆ كوشتنی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران به‌هێزتر بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌جازی له‌ناو سوپادا هێزێكی زۆری هه‌بوو و هاوكات كه‌سایه‌تییه‌كی توندئاژۆ بوو، ملی نه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی حووسییه‌كان له دژی سعوودیه بوه‌ستێنێت، پێده‌چێ یه‌كه‌م قوربانی ساتوسه‌ودا دیپلۆماسییه نوێیه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی بێت.
رێکخەری هێرشی حوسییەکان بوو بۆ سەر سعوودیە
محه‌مه‌د حه‌جازی وه‌ك پێوه‌ندی نێوان گرووپه میلیشیاكانی لبنان، سووریا، یه‌مه‌ن و عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی رۆڵی ده‌بینی، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بوو له لبنان و له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌ییه‌وه به به‌رپرسی دابینكردنی لۆجه‌ستیكی حزبوڵا ده‌ستنیشان كرابوو.
محه‌مه‌د حه‌جازی له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی خومه‌ینی فه‌توای جیهادی له دژی كورد ده‌ركرد، فه‌رمانده‌یی میلیشیاكانی سوپای پاسداران له پارێزگای ورمێ و به دیاریكراوی له مهاباد له ئه‌ستۆ گرت، له‌و شه‌ڕه‌دا حه‌جازی فه‌رمانی به چه‌كدارانی سوپا كرد له هێرش و تۆپبارانه‌كانیان، خه‌ڵكی سڤیل و ژن و منداڵ نه‌پارێزن و پێی وابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داڵده ده‌درێن، پێویسته وه‌ك دوژمن له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ره‌فتار بكرێت.
ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی زۆربه‌ی فه‌تواكانی هه‌ردوو رێبه‌ری پێشوو و ئێسته‌ی ئێرانی بۆ كوشتنی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ ده‌كرد، هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانده‌كانی تری سوپای پاسداران، بوو به قوربانی ململانێ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و رژێمه.