یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی دووچاری ئۆتۆمبێل ده‌بێته‌وه، دره‌نگ هه‌ڵبوونه، ئه‌مه‌یش هۆكاری زۆره، به‌ڵام شاره‌زایه‌ك ده‌ڵێ، له كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلدا وه‌لفی ترجیح هه‌یه كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زوو هه‌ڵبوون و دره‌نگ هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێله‌كه كه به‌گوێره‌ی بارودۆخی وه‌لفه‌كه ده‌گۆڕێت.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، وه‌لف ترجیح یه‌كێكه له‌و وهلفانهی كه پێوه‌ندیی سه‌ره‌كی هه‌یه به ''سیستمی سویچ، گزۆز و بزوێنه‌ر'' به دروستبوونی گرفت تێیدا، كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه، زۆرجار ئه‌م گرفته نازانرێت له كوێ ڕووی داوه، بۆیه باشتره له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل بكرێت.
ئه‌م شاره‌زایه ده‌ڵێ، كاتێك ئه‌م كێشانه ڕوویان دا، بزانه وه‌لفه‌كه ته‌واو نییه:
یه‌كه‌م - دره‌نگ هه‌ڵبوونی ئۆتۆمبێل، به‌هۆی نهگێڕانی سویچه‌وه.
دووه‌م - دروستبوونی دووكه‌ڵی ره‌ش.
سێیه‌م - زوو سووتانی فیت په‌مپ ''ئه‌مه‌یان له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كاندا زیاتره''
چواره‌م - نه‌مانی كێشی ئۆتۆمبێل.