34 منداڵی داعش رادەستی رووسیا كران

:: PM:03:44:19/04/2021 ‌
34  منداڵی بێ سەرپەرشتی داعش كە لە كەمپەكانی رۆژئاوای كوردستان بوون، رادەستی رووسیا كران. دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان داوای لە وڵاتان كردووە كردووە منداڵەكانیان بگەڕێننەوە.

ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان سێ تا 14 ساڵدایە و لە قامیشلۆ رادەستی شاندێكی رووسیا كران، ئانا كۆزێنتسۆ نوێنەری سەرۆكی رووسیا بۆ بەرگریكردن لە مافی منداڵان، ئەركی گواستنەوەیانی لە ئەستۆ گرتووە.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز تا ئێستە رووسیا 169 منداڵی بێ سەرپەرشتی بنەماڵەكانی داعشی لە سووریا وەرگرتووە، بەڵێنی داوە سەرجەم منداڵە داعشییەكان بگەڕێنێتەوە.
دەگوترێ نزیكەی دوو هەزار هاووڵاتیی رووسیا هاتوونەتە پاڵ داعش

دەگوترێ نزیكەی دوو هەزار هاووڵاتیی رووسیا هاتوونەتە پاڵ داعش كە بەشی زۆریان كوژراون و خێزانەكانیان لە كەمپەكان چاودێری دەكرێن. دەسەڵاتی رۆژئاوای كوردستان داوای لە وڵاتانی دنیا كردووە منداڵەكانیان وەربگرنەوە.

لەدوای سەرهەڵدانی داعش لە ساڵی 2014، بە هەزاران تیرۆریست روویان لە سووریا و عێراق كرد و دوای شكستی داعش، بنەماڵەكانیان دەستبەسەر كران و ئێستە لە چەند كەمپێكی رۆژئاوای كوردستان چاودێری دەكرێن و بۆیان نییە لە سنووری كەمپەكە دوور بكەونەوە، ئەمە جگە لە هەزاران گیراو كە لە گرتووخانەكان راگیراون.



وشە - سلێمان تاشان