تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق لە هەڵكشانە

:: PM:05:03:19/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 7775 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 7507 حاڵەتی چاكبوونەوە و 45 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 41850 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
تووشبوون لە ملیۆنێك حاڵەت نیزك دەبێتەوە
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 7775 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 7507 حاڵەتی چاكبوونەوە و 45 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 984950 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 864039 حاڵەت و مردنیش 15026 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ دووشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1277 تووشبوونی نوێ و 716 حاڵەتی چاكبوونەوە و 14 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 140573 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 118168 حاڵەت و مردن 3890 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 142 ملیۆن و 178 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی سێ ملیۆن و 35 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل