پێشان خه‌ڵك وای تێگه‌یشتبوون كۆئه‌ندامی هه‌رس بریتییه له بۆرییه‌كی درێژ خۆاركی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ر له‌وێ ده‌مژرێ و پاشهڕۆیش فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام دواتر پزیشكان ئاڵۆزیی ئه‌و كۆئه‌ندامه و گرنگیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ئاشكرا كرد.
بۆ پاراستنی ئه‌و كۆئه‌ندامه پێویسته ئه‌وانه بكه‌یت:
كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كرێ پێوه‌ست بن به كێشه‌ی مێشك وه‌ك ماندووبوون و سترێس
یه‌كه‌م/ خواردنی ریشاڵی زیاتر
باشترین رێگایه بۆ خۆپاراستن له كێشه‌كانی
كۆئه‌ندامی هه‌رس، چونكه یارمه‌تی جووڵه‌ی خۆراك له‌ناو كۆئهندامهكه ده‌دات و هیچ لهناوییهوه نامێنێته‌وه، كاتێك له تووشبوون به قه‌بزی دوورت ده‌خاته‌وه، بۆیه پێویسته سه‌وزه و میوه و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم زۆر بخۆیت، هه‌روه‌ها پاقله‌مه‌نی.
دوو جۆر ریشاڵ هه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ی ده‌توێنه‌وه و دووه‌م ئه‌وانه‌ی ناتوێنه‌وه، هه‌ردووكیان پێویستن، ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م له‌ش به زه‌حمه‌ت هه‌رسیان ده‌كات، ئه‌وان یارمه‌تی جووڵانه‌وه‌ی خۆراك و ده‌ردانی پاشه‌ڕۆ ده‌ده‌ن، له چه‌ره‌زات و پاقله‌مه‌نی هه‌یه، دووه‌میان ئه‌وانه‌ن رێگری له سكچوون ده‌كه‌ن و له سه‌وزه و دانه‌ویڵه‌ی ته‌واو هه‌یه.
دووه‌م/ له خۆراكی چه‌ور دوور بكه‌وه
ئه‌و جۆره خۆراكانه كه‌م ریشاڵن و ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی، جیا له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و وه‌ستانی مێشك.
سێیه‌م/ خواردنی گۆشتی سوور كه‌م بكه‌وه
ئه‌و پڕۆتینه‌ی له گۆشت هه‌یه وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به تێربوون بكات، پڕۆتین بۆ پارێزگاریكردن له بنیات و چالاكیی ماسولكه‌ی له‌ش پێویسته كه گۆشت سهرچاوهیهكیهتی، به‌ڵام هه‌موو جۆره گۆشتێك نا، مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ی بێ یان كهمچهورین وه‌ك سینگی مریشك، هه‌رچی گۆشتی سووره، چه‌وری و كالۆرییه‌كی زۆری تیادایه و بۆ ته‌ندروستی باش نییه.
چواره‌م/ بڕی پێویست بخه‌وه
نه‌نوستن بۆ كاتی پێویست یان خراپیی نوستن، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه هه‌یه، له‌وانه بۆ سه‌ر ریخۆڵهكانت، بۆیه هه‌ڵده شه‌وانه حه‌وت بۆ هه‌شت سه‌عات بخه‌ویت.
پێنجه‌م/ خواردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به پرۆپیۆتیك
له ده‌سته‌واژه نوێیه‌كانه له‌ناو شاره‌زایانی خۆراك، ئه‌و خۆراكانه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی به‌كتریای ته‌ندروست و باشه‌كانن، كه یارمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن له رێگای تێكشكاندنی كاریگه‌ر و خێرای خۆراك، له به‌رهه‌مه‌كان شیر و ماست هه‌یه.
شه‌شه‌م/ ئاوی پێویست بخۆره‌وه
باشترین رێگایه بۆ رزگاربوون له ئازار و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له له‌ش ده‌بێته هۆی زه‌حمه‌تی جووڵه‌ی خۆراك له بۆری هه‌رس، ئه‌وه‌یش قه‌بزی و كێشه‌ی ده‌ردانی پاشه‌ڕۆ دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته رۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م هه‌شت كووپ ئاو بخۆیته‌وه.
حه‌وته‌م/ خۆراك به خێرایی مه‌خۆ
جوینی خۆراك به باشی و قووتدان و په‌له‌نه‌كردن له خواردن، هه‌رسكردنێكی ئاسایی و ته‌ندروست و مژینی باشی ماده پێویسته‌كان له خۆراك ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وه‌یش پارێزگاری له ته‌ندروستی ریخۆڵهكانت ده‌كه‌یت.
هه‌شته‌م/ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به كافایین
خواردنه‌وه‌كانی وه‌ك چا و قاوه و گازییه‌كان شله‌كان له‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌ڵده‌مژن و مرۆڤ تووشی قه‌بزی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره كێشه‌یان هه‌یه خۆیان له‌و خواردنه‌وانه به‌دوور بگرن و رۆژانه ته‌نیا كووپێك یان دوو كووپ چا و قاوه بخۆنه‌وه.
نۆیه‌م/ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندووبوون
كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كرێ پێوه‌ست بن به كێشه‌ی مێشك وه‌ك ماندووبوون و شه‌كه‌تی و سترێسه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌ت هه‌یه به‌هۆی گۆڕینی پیشه یان كێشه‌ی كه‌سی، ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس ببیه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و چالاكیانه ئه‌نجام بده‌یت كه له ماندووبوونی مێشك دوورت ده‌خه‌نه‌وه وه‌ك وه‌رزشكردن یان خوێندنه‌وه و تێڕمان و یاریكردن.
ده‌یه‌م/ پێڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی كه‌م فوودماپ
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس یان قۆلۆنی دهمارگیرییت هه‌یه، هه‌وڵبده پێڕه‌وی سیستمێكی خۆراكی فوودماپ یان كاربۆهیدراتی ترشاو بكه‌یت، كه حه‌سانه‌وه به كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌به‌خشێت.