ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگای سلێمانى و ده‌وروبه‌رى چه‌ندان حاڵه‌تى كوشتن و خۆكوشتن له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانه‌وه ئەنجام دراوە و زۆرترین كوشتن و خۆكوشتنیش له ماوه‌ى 24 سەعاتی رابردوو بووه كه چوار حاڵه‌ت بوون.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا دوێنێ یه‌كشه‌م، نزیكه‌ى 15 حاڵه‌تى كوشتن، خۆكوشتن و خۆخنكاندن له سلێمانى و ده‌وروبه‌رى تۆماركراوه و له ناویاندا كچ و ژن هه‌یه، پیاوێكیش له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه رۆژى رابردوو به چه‌قۆ كوژراوه له شارۆكه‌ى سه‌یدسادق ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نه له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو.
ئه‌و حاڵه‌تانه به‌شێكیان له ناو شارى سلێمانى روویانداوه و به‌شێكیشیان له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت له شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ كه زیاتر حاڵه‌ته‌كانى كوشتن له‌و سنووره بووه و حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن و خۆخنكاندن له سلێمانى روویانداوه.
پێنج حاڵه‌تى خۆكوشتن و خۆخنكاندانى ژنان له سنوره‌كه روویداوه و نزیكه‌ى 10 حاڵه‌تى كوشتنى پیاوانیش هه‌بووه
ئارش فازیل پارێزەری مافناس، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەوەی کە روودەدات لە ناوچەکە بەگشتی خەریکە بە ئاراستەی تێکچوونی لایەنە کۆمەڵایەتییەکە، حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن گەیشتوونەتە قۆناغێک هەموو رۆژێک روودەدەن.
ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، هۆکار زۆر بۆ ئەو کوشتن و خۆکوشتنانە، یەکەم لایەنە کۆمەڵایەتییەکە واتە بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی ئەمە هۆکاری سەرەکییە، دواتر بوونی سترێس و لایەنی دەروونی، کە ئەمەش هۆکارێکی ترە، بوونی ئەو هەموو چەکە لە ماڵەکانی و بە نا یاسایی و نەبوونی وشیاری لای تاکی کۆمەڵگا کە ئەمانە هەموو وا دەکەن ئەو حاڵەتانەی کوشتن و خۆکوشتن رووبداتن
به‌پێى ئامارێك كه ده‌ستى "وشه" كه‌وتووه له ماوه‌ى ساڵى 2020 له شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى 59 حاڵه‌تى كوشتن تۆماركراوه و ئاماره‌ش به‌راورد به رابردوو زیادى كردووه و به‌هۆى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى ئه‌مساڵ و ساڵى رابردوو به ده‌یان كه‌س گیراون.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى