لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق راگه‌یاند، كه‌ریم ئه‌بو سوده، ئه‌ندامی لیژنه‌كه ده‌ڵێت، ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێك له دژی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی عێراق، لیژنه‌كه‌یان دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری ئێسته و پێشوو تێوه‌ی گلاون.
له چه‌ند رۆژی دواییدا هێزه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
جه‌مال كه‌ربوولی، سه‌ركرده‌ی سوننه و سه‌رۆكی پارتی حه‌ل و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی ئه‌ویان به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی گرت، ئێسته لیژنه‌كه كه فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، فه‌رمانی دادگای به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری عێراق، جیا له سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی كه گومانی تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵی لێ ده‌كرێت.
ره‌نگه پڕسیاره‌كه ئه‌وه بێت، بۆچی ئێسته و ئه‌و كه‌سایه‌تییه؟، ئه‌و ره‌وته‌ی كاركردنی لیژنه‌كه گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق ئاڵۆز كرد، به‌تایبه‌تی كه گرتنی كه‌ربوولی ره‌نگدانه‌وه‌ی بوونی رژدییه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رانبه‌ر خه‌ڵك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كاتێك هێزێكی سه‌ر به لیژنه‌كه ده‌وری مالی كه‌ربوولیان دا و گرتیان، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هاتنه سه‌رخه‌تی چه‌ندان كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌ركرده بۆ رێگرتن له‌و كاره، به‌ڵام به به‌رده‌وام گومانی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی دژ به كه‌ربوولی هه‌بووه.
كێبه‌ركێیه‌كی سه‌خت هه‌یه و هه‌موو شێوازێك به‌كاردێت بۆ یه‌كتر شكاندن و بردنه‌وه‌ی زیاترین كورسی له په‌رله‌مانی داهاتوو
به‌پێی سه‌رچاوه و راپۆرته‌كان ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له عێراق هه‌یه زۆر زۆره و ئه‌و پاره‌ی به‌هه‌ده‌ر دراوه له نێوان 300 تا 400 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، واته ژماره‌یه‌كی زۆری سیاسه‌توانانی عێراق له گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به گرتنی كه‌ربوولی ده‌ستی پێ كردووه، لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت و چه‌ند لیستێكی تر هه‌ن له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێت، كه به پێی زانیارییه‌كان دوو لیست ئاماده‌یه و دادگا په‌سندی كردوون، یه‌كه‌میان ناوی چوار په‌رله‌مانتاری تیادایه بۆ گرتنیان و دووه‌م ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس بۆ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌پێی داتاكان له 2003ه‌وه تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی ترلیۆنێك و نیو دۆلار هاتووه‌ته ناو گه‌نجینه‌ی عێراق، له‌و بڕه 70%ی بۆ به‌كارخستن و مووچه به‌كار هاتووه و 300 بۆ 400 ملیار دۆلاریش له رێگای گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌ده‌ر دراوه، له‌وكاته‌ی به‌پێی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 25%.
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كاری لیژنه‌كه كه ملی حوت و سیاسه‌توانه گه‌وره‌كانی گرتووه، له به‌ره‌به‌یانی دوێنێوه كه كه‌ربوولی تیادا گیرا، گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق شێواندووه، چونكه ده‌ستی كردووه به ده‌ستبردن بۆ كه‌سایه‌تییه باڵاكان كه به "حوته‌كان" ناسراون، حزبه‌كه‌ی كه‌ربوولی خاوه‌نی 12 په‌رله‌مانتاره و خاوه‌نی كار و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی راگه‌یاندنه، له‌وانه كه‌ناڵی "دجله"، هه‌وڵێكی زۆر درا كه ئازاد بكرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا، جیا له‌و دادگای عێراق لیستێكی به‌ناوی چوار په‌رله‌مانتار ره‌وانه كردووه بۆ لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ریان و گرتنیان، كه بڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدات، هه‌روه‌ها لیستێكی تر ئاماده كراوه بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی باڵای سیاسی بۆ به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
به گرتنی كه‌ربوولی لیژنه‌كه كه‌وته بازنه‌ی ده‌ستبردن بۆ سه‌ره گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق، سیاسه‌توانێكی عێراقی ده‌ڵێت، زۆرێك له سیاسه‌توانان كاتێك هه‌وڵیان دا بۆ رێگرتن له گرتنی كه‌ربوولی، ئه‌وان ترسیان له گرتنی هه‌بوو، چونكه سه‌رۆكی پارتێكی گه‌وره‌یه و هاوپه‌یمانی ئه‌وانه له خۆشی و ناخۆشیدا و ره‌نگه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ده‌ستبردن بۆ ئه‌وانیش، زۆرێك له حزبه گه‌وره‌كان و ناوه‌نده‌كانیش ئه‌گه‌ر باڵی سه‌ربازیشیان نه‌بێت، لیژنه‌ی ئابووری و داراییان هه‌یه و هه‌ندێكیان هه‌ردووك، بۆیه حكوومه‌ت به‌ده‌ست دابینكردنی مووچه‌وه ده‌یناڵاند.
ئه‌و سیاسه‌توانه به دووری ده‌زانێت لیژنه‌كه بتوانێت ده‌ست بۆ هه‌ندێك له سه‌رانی باڵای گه‌نده‌ڵی ببات، سه‌ره‌ڕای ددانپێدانانی تۆمه‌تباران له‌سه‌ریان، به‌ڵام بۆ گرتنی كه‌ربوولی كه سوننه‌یه، ره‌نگه گرتنی سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌یشی به‌دوادا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گوترێت لیژنه‌كه ته‌نیا سوننه ده‌گرێت.
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌و جموجۆڵانه‌ی ئێسته تا كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له تشرینی یه‌كه‌م دروست ده‌بێت، هه‌ر هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ره، ئێسته كێبه‌ركێیه‌كی سه‌خت له نێوان هێز و حزب و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان هه‌یه و هه‌موو شێوازێك به‌كاردێنن بۆ یه‌كتر شكاندن و بردنه‌وه‌ی زیاترین كورسی له په‌رله‌مانی داهاتوودا، ئه‌گینا گه‌نده‌ڵی 18 ساڵی رابردوو به چه‌ند مانگێك له ته‌مه‌نی حكوومه‌تێكی بێ پاڵپشتیی په‌رله‌مانی یه‌كلا نابێته‌وه.