ماده‌ی هۆشبه‌ر یه‌كێكه له‌و بژاره خراپ و وێرانكارانه‌ی زۆرێك له خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی گه‌نجان بۆ رزگاربوون و هه‌ڵاتن له خه‌م و كێشه‌كانیان له‌پاڵ چه‌ند بژارهیتری خراپ وه‌ك شه‌رانگێزی، په‌نای بۆ ده‌به‌ن، شاره‌زایه‌كی دوروونناسی ئاماژه بۆ كاریگه‌ره نه‌رێنییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سه‌ر داهاتووی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه به گشتی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوه‌تی تێك ده‌چێت
كه‌مال فارووق كاكه‌یی، مامۆستای ده‌روونناسی له‌و باره‌وه بۆ "وشه" گوتی، هۆشیاری كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر په‌نابردنی گه‌نج و تاك به‌گشتی بۆ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه، هۆشیاری له رووی خێزان و په‌روه‌رده و میدیا و یاسای ده‌وڵه‌ته‌وه، بابه‌تی كۆرۆنا كاری له‌وانه‌یش كردووه و ئه‌وانه‌ی لاواز كردووه.
زیاتر گوتی، كۆرۆنا گه‌نجانی له چاودێری خێزانی و قوتابخانه و كاركردن دوورخستووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆ شاییه په‌نا بۆ چه‌ند بابه‌تێك ده‌به‌ن، له‌وانه ماده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌وانه له‌پاڵ به‌رده‌ستبوونی ئه‌و ماده‌یه به شێوازی جیاجیا، میدیایش ئێسته كه‌شێكی یاریده‌ری دروست كردووه.
له‌باره‌ی داهاتووی به‌كارهێنه‌ران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه چی ده‌بێت؟، ئه‌و شاره‌زایه ده‌روونناسییه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوه‌تی تێك ده‌چێت، شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پسێت، ئێسته له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كین ئاین و داونه‌ریت هه‌یه، به‌ڵام كاتێك ئه‌وانه له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن، ئه‌و وابهندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه سه‌تان ساڵه دروست بووه، ده‌پووكێته‌وه و تاكگه‌رایی شوێنی ده‌گرێته‌وه.
"واته تاك به هه‌وه‌س و ئاره‌زووی خۆی بێ ئه‌وه‌ی حیساب و ره‌چاوی داونه‌ریت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات، به‌های تاكگه‌رایی شوێنی به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه، كاره‌ساته‌كه لێره‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات"، كه‌مال فارووق كاكه‌یی، مامۆستای ده‌رووناسی وای گوت.