هاوشێوه‌ی ئه‌وروپای دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان و شه‌ڕی ساردی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت، لێكچوونی ته‌واو له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و هه‌موو زلهێزه‌كان ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كه به‌سه‌ر خۆیان دابه‌ش بكه‌نه‌وه و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش ده‌یانه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر یه‌كتر بسه‌پێنن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وروپای دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان، هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و یه‌كێتیی ئه‌وروپای لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێ هه‌مان ده‌رئه‌نجام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ببێته‌وه.
ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی زلهێز له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌موو شوێنێكی تری جیهان زیاتره و فره‌وانتر بووه، به‌وهۆیه‌وه هه‌رگیز ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه كۆتاییان نایه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو یاریزانه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك بریكاری زلهێزه‌كان جموجۆڵ ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌ت یاریكه‌ره‌كانی ناوچه‌كه ئامانجیان پێشخستنی وڵاته‌كانیان و گه‌یشتنه به ئارامی، به‌ڵام ململانێی زلهێزه‌كان ڕێگری له‌مه ده‌كات و كێشه‌كان قووڵتر و قووڵتر ده‌كاته‌وه.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان و له‌ناوچوونی نازییه‌كان و ئازادكردنی ته‌واوی ئه‌وروپا، وڵاته براوه‌كانی جه‌نگ دابه‌شبوون و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كه‌وه و سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان هاوپه‌یمانییان له نێوان خۆیان ڕاگه‌یاند و كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی یه‌كتره‌وه. گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمنێكی هاوبه‌ش بوو كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان دروست كردبوو، دوای شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و دواجاریش دروستبوونی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌هه‌مانشێوه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان دروست بوو.
نزیكه‌ی 50 ساڵ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان ئه‌وروپا به‌سه‌ر به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایی بووه‌وه و سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه
تا له‌ناوچوونی داعش، هه‌مووان هه‌نگاویان ده‌نا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڕووسیا و ئێران و توركیا و عێراق هاوپه‌یمانی و ژوورێكی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنه‌كانیان پێكهێنا، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی به به‌شداری 63 وڵات دروست كرد، به‌هۆی یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی ململانێكان هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه شه‌ڕ و ململانێ‌یان تێدایه نه‌بوون به به‌شێك له هاوپه‌یمانییه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و خۆیان به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو جه‌مسه‌ره ساغ نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه وایكردووه كه كێشه و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام بن و هه‌ردوو جه‌مسه‌ر بكه‌ونه ململانێی سه‌ربازی و دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ،
سووریا كه له 2011ه‌وه كێشه و ئاڵۆزییه‌كان تێیدا سه‌ریهه‌ڵداوه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و نه‌توانراوه به‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو میحوه‌ره‌ی هێز له جیهان یه‌كلا ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ره‌ی ڕووسیا سه‌ركه‌وتنی باشی له سووریا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌و مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا كاریگه‌رییان نه‌بێت، به‌ڵكو له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات شوێن و پێگه‌ی خۆیان قایم كردووه و ململانێ و ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و هێزه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه له دژی یه‌كتر ده‌جوڵێنن و هاوكێشه‌ی ئاڵۆز له بواره جیا جیاكان دروست ده‌كه‌ن، تا فشار له‌سه‌ر یه‌كتر دروست بكه‌ن.
هۆی نه‌گه‌یشتنی زلهێزه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش هاوشێوه‌ی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان به خێرایی بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه نه‌كوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له نێو جه‌نگه‌كانی ناوچه‌كه، بگره هه‌میشه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌بن به قوربانی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مۆسكۆ و واشنتن پێویست بووه، هاوكاری سه‌ربازی و پشتیوانی ئاسمانییه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كه هێنده په‌له نه‌كه‌ن له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جیا له‌وه‌یش ده‌ستوه‌ردانی دوو زلهێزه‌كه‌ی ناوچه‌كه كه به درێژایی مێژوو ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتووه، كه ئه‌وانیش بریتین له توركیا و ئێران بوون به ڕێگر له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی ململانێی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی هێز له جیهان، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له نێو جه‌مسه‌ره‌كان دابه‌شبوون، به‌ڵام له ڕووی ناوچه‌ییه‌وه ئامانجی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی ململانێ له نێوان به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا نییه.
تا یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی چین و ڕووسیا له‌لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌لایه‌كی تر له ململانێی له‌سه‌ر ناوچه‌كه ئڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و چاوه‌ڕوانیش ناكرێ به ئاسانی كۆتایی بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ئێسته له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێ جه‌نگی سارده و پێویستی به كه‌وتنی یه‌كێك له دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی هێزه، هاوشێوه‌ی كه‌وتنی سۆڤیه‌ت، ئه‌مه‌یش وه‌كچۆن له ئه‌وروپا نزیكه‌ی 50 ساڵی خایاند تا له 1990 سۆڤیه‌ت كه‌وت و ناوچه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ یه‌كلایی بووه‌وه، ئێسته‌یش هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت، تا به ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ململانێكان له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی هێز یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دووباره‌بوونه‌وه‌ی كه‌وتنی سۆڤیه‌ت و یه‌كلابوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا به دوور ده‌زانرێت، چونكه ئێسته هه‌ر ڕووسیا نییه كه ڕابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات، به‌ڵكو له ئه‌گه‌ری كه‌وتنی مۆسكۆیش چین ئاماده‌گی هه‌یه و به به‌هێزی و فره‌وانتر و ستراتیجی تر له ڕووسیا له ناوچه‌كه مامه‌ڵه ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، بۆچی شه‌ڕ و ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی نایه‌ت؟ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه و كه‌وتنی یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی هێز بكه‌ین، كه ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان نییه و ماوه و سه‌رده‌مێكی زۆر ده‌خایه‌نێت.