فڕه‌نسا داوایه‌كی ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه، تا سه‌ردانی پاریس بكه‌ن و گفتوگۆی پرسی سووریا و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نه كورییه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش شاندی هه‌ردوولا چاویان به ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌كه‌وێت.
ماوه‌ی ساڵێكه گفتوگۆكانی ئه‌نه‌كه‌سه و مه‌سه‌ده به ده‌سپێشخه‌ری فڕه‌نسا و به سه‌رپه‌رشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه گفتوگۆكان وه‌ستاون و ماوه ماوه‌یش هه‌ردوولا ڕه‌خنه له یه‌كتر ده‌گرن و یه‌كتر به جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ن كه له گه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به گفتوگۆكان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ست ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" كه‌وتوون، بانگهێشتنامه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پاریسه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نه‌كه‌سه و مه‌سه‌ده كراوه، تا به شاندێكی هاوبه‌ش سه‌ردانی فڕه‌نسا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆ ببنه‌وه، ئێسته‌یش هه‌ردوولا خه‌ریكی هه‌ماهه‌نگین بۆ ڕێكخستنی شانده هاوبه‌شه‌كه و دواتریش ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پاریس.
سووریا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش ژێر ده‌سته‌ی فڕه‌نسا بووه و پاریس ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێته‌وه
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی شانده‌كه و ئه‌ندامانی ناكۆكی له نێوان مه‌سه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه هه‌یه، بۆیه سه‌ردانه‌كه بۆ پاریس دواكه‌وتووه، به‌ڵام فه‌یسه‌ڵ یوسف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نه‌كه‌سه له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و زانیارییانه دروست نین و ئه‌وان به‌رده‌وامن له گفتوگۆ و تا ئێسته به وردی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه كه‌ی سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ، چونكه پێش دوو ساڵ پاریس ده‌سپێشخه‌ری خسته‌ڕوو، تا نێوه‌ندگیری هه‌ردوو لایه‌نه كورییه‌كه بكات و به ڕێككه‌وتنیان بگه‌یه‌نێ و سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
زیاتر گوتی، فڕه‌نسا دۆستێكی گرنگی گه‌لی سووریایه به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه و ئامانجیش له‌و بانگهێشته بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان و نه‌هێشتنی كێشه و گرژییه‌كان و خۆ ئاماده‌كردنه بۆ سووریای داهاتوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست ڕۆژنامه‌كه كه‌وتووه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا سه‌ردانه‌كه بۆ نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ردوو لایه‌نه ناكۆكه‌كه‌ی كورد بووه، به‌ڵام ئێسته جیا له‌و دۆسیه‌یه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه زۆر فره‌وانتر كراوه و بانگهێشتنامه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له كۆشكی ئه‌لیزێوه ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نه كورییه‌كه و نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و سریانه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كراوه، تا هه‌مووان به هاوبه‌شی سه‌ردانی پاریس بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی فڕه‌نسا و دواجاریش له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی وڵات كۆ ببنه‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ گه‌یاندنی بانگهێشتنامه نێردراوێكی فڕه‌نسا چووه‌ته ڕۆژئاوای كوردستان و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته جیا جیاكان كۆبووه‌ته‌وه و بانگهێشتنامه‌كه‌ی ئاراسته كردوون، شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ به‌م هه‌نگاوانه شوێنپێی خۆی له سووریا به گشتی قایم بكات، به تایبه‌ت له ڕووی مێژووییه‌وه و له پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی سووریا ژێرده‌سته‌ی فڕه‌نسا بووه، بۆیه پاریس له هه‌موو لایه‌ك زیاتر خۆی به شیاو ده‌زانێ بۆ نزیكبوونه‌وه له ته‌واوی پێكهاته‌كانی سووریا و بینینی ڕۆڵێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا و بڕیاردان له‌باره‌ی داهاتوو و چاره‌نووسی وڵاته‌كه.
پێشتر له نیسان/ئه‌پریلی 2019یش شاندێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سه‌ردانی پاریس‌یان كرد و له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆبوونه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه پاریس به‌ڵێنی دا كه هاوكاری مادی بۆ هه‌سه‌ده ده‌سته‌به‌ر بكات، تا پێداویستی مرۆیی و كۆمه‌ك و هاوكاری پزیشكی به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده دابین بكات.
لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كورد و نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و سریان بانگهێشتی كۆشكی ئه‌لیزێ كراون
فه‌ره‌یدوون سه‌عدوون شرۆڤه‌كاری سیاسی له سووریا له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌وڵانه‌ی سووریا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی پاریسه بۆ سه‌ر سووریا، كه پێشتر ناوچه‌یه‌كی جێده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی فڕه‌نسییه‌كان بووه، هاوكات ناتوانرێ له‌وه‌یش جیا بكرێته‌وه، كه پێوه‌ندی به ناكۆكی و ململانێكانی نێوان پاریس و ئه‌نكه‌ره هه‌یه و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌ك كارتێكی فشار له‌لایه‌ن پاریس بۆ سه‌ر توركیا به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌وڵه‌كانی پاریس بۆ یه‌كخستنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان پێش ئه‌مه‌ریكایش ده‌ستی پێكرد و بۆ یه‌كه‌مجار فڕه‌نسا وه‌ك لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ئه‌نه‌كه‌سه و مه‌سه‌ده كرد كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن، دوای ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی فڕه‌نسا، ئه‌مه‌ریكایش هاته نێو پرۆسه‌كه و نه‌ك ته‌نیا ده‌سپێشخه‌ری كرد، به‌ڵكو واشنتن نوێنه‌ری خۆی ڕه‌وانه كرد تا سه‌رپه‌رشتی دانوستاندنه‌كان بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سێ گه‌ڕی دانوستاندنه‌كان له نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه چوون، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ساردی له دانوستاندنه‌كان دروست بوو، به‌هۆی گۆڕینی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاتنی جۆ بایدن و به ستافێكی نوێوه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دواجار واشنتن جارێكی تر نوێنه‌ری خۆی بۆ سه‌رپه‌رشتی دانوستاندنه‌كان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كرده‌وه، به‌ڵام تا ئێسته پێشڤه‌چوونی گه‌وره له‌و ڕووه‌وه به‌دینه‌هاتوون و زۆرێكیش له گه‌یشتنی هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بێهیوابوون.