"ئاڵا تاڵەبانی شوناسی خۆی فرۆشتووە"

:: AM:08:55:20/04/2021 ‌
پەرلەمانتارێكی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەموو كەسێك ڕووی قسەكردنی هەبێت، ئاڵا ئەسەدی نابێ قسە بكات، چونكە شوناسی خۆی بۆ مادە فرۆشتووە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی نیسان، ڕێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هەموو كەسێك ڕووی قسەكردنی هەبێت، ئاڵا ئەسەدی نابێ ئەو ڕووەی هەبێت، لەبەرئەوەی دەمێكە شوناسی نەتەوەیی خۆی بۆ خاتری چەند دەسكەوتی مادی و سیاسی  فرۆشتووە، بۆ مەرامی كەسی و سیاسی لە ئاڵا تاڵەبانییەوە بووەتە ئاڵا ئەسەدی.

تا ئێستە ناوی پارێزگای كەركووكیان هەر ئاشكرا نەكردووە و لە گیرفانیان عاسی بووە.
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، ئاڵا ئەسەدی حەق بوو پێش ئەوەی زمانی بگێڕی و بە یەكجاری خۆی ڕادەستی بەنی ئەسەد و بەنی خوزەیع بكات، دەبوو بیرێكی لە مێژووی پڕ خۆفرۆشی 16ی ئۆكتۆبەر بكردایە، كە تا ئێستە ناوی پارێزگای كەركووكیان هەر ئاشكرا نەكردووە و لە گیرفانیان عاسی بووە.

باسی لەوەش كرد، سیاسەتی خۆ بەدەستەوەدان و ڕادەستكردن و خۆفرۆشی، نەهامەتی و ملهووری، كارەساتی بە دواوەیە، بۆیە دەبوو بپرسێ كە ئایا بۆچی ئێستەیش لە دوای 16ـی ئۆكتۆبەر لە كەركووك حەشدی شەعبی و ڕاكان جبوورییەكەیان، تەنیا سەرۆك بارزانی بە مەرجەعی كوردان دەزانن، پارتی بە ستوونی كوردایەتی دەزانن و دژایەتی دەكرێن و بارەگای پارتی ڕادەست ناكەن؟.

"بۆ دابەشكردنی كوردستان كە شەو و ڕۆژ لە كەناڵەكانی داگیركەرانی كەركووك باسی لێوە دەكەی، دەبێ پێت بڵێن "احلام سعیدە" دیسان حەق بوو پەند لە 16ی ئۆكتۆبەر وەرگری، كە بە ئابرامز نەیانتوانی دابەشی بكەن، تۆ بە لامەركەزییەت و بەهەرێمبوونی سلێمانی و بە زمانە شڕەكەت، چۆن دەتوانی؟". رێبوار بابكەیی وای گوت.

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەكانی گوتی، چاوەڕێی ئەوەی لێ ناكەم ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی ئەمدواییەی سەر هەولێر بكات، لەبەر چەندان هۆكار كە نامەوێ بە بیری بێنمەوە، بەڵام مافی ئەوەشی نییە داوای ڕادەستكردنی هەولێر و دابەشكردنی هەرێمی كوردستانیش بكات! لەبەرئەوەی هەولێر و تەواوی پارێزگاكان مەرجەعی خۆی هەیە كە بریتین لە جەنابی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد