ژماره‌یه‌ك جووتیاری سه‌یدسادق دژی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق گرد بوونه‌وه، ده‌ڵێن: پاره‌كانمان لای به‌ڕێوه‌به‌ره و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، بۆیه پێویسته ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان، جووتیاران له به‌رده‌م بانكی سه‌یدسادق گرد بوونه‌وه، داوای پێدانی پاره‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدساق ده‌كه‌ن كه ئه‌و پۆسته له پشكی گۆڕانه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه به گه‌نده‌ڵ ناو ده‌به‌ن.
ئه‌و جووتیارانه، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق به گه‌نده‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، پێیان وایه كه ده‌بێ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و چیتر له‌ڕێی پۆسته‌كه‌یه و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست نه‌كات، چونكه چه‌كی پاره‌كانی ئه‌مانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ردا پاره‌كانیان پێ نادات.
سامان حوسێن نوێنه‌ری جووتیاران له سه‌یدساق، له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا به "وشه"ی گوت، ئه‌م چه‌كانه‌ی ئێمه له هه‌موو جێیه‌كی تر، یاسایی و ڕێپێدراوه هه‌ر له به‌غداوه تا سلێمانی گرفتی نییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادقه‌وه ڕاگیراوه و كێشه‌ی بۆ دروست كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل وه‌رگرتن و پێنه‌دانی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014 به جووتیاران، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌زانین كه پاره‌ی بۆ ده‌وروبه‌ر و خزمانی نزیكی خۆی خه‌رج كردووه، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی خه‌رج ناكات.
ئاسان محه‌مه‌د