دوای 60 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتی برایانی كاسترۆ، رائول كاسترۆی 90 ساڵان، ده‌سه‌ڵاتی حزبی كۆمۆنیستی كوبا كه تاكه حزبی ئه‌و وڵاته‌یه، راده‌ستی میگڵ دیاز كانڵی سه‌رۆك كۆمار كرد، رائول سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری بوو و كۆمه‌ڵێك چاكسازی ئابووری له كوبا ده‌ست پێ كرد.
رائول کاسترۆ لە تەمەنی 90 ساڵی دەستبەرداری پۆستە حزبییەکەی بوو
پۆستی سه‌رۆكی گشتی حزبی كۆمۆنیستی كوبا، باڵاترین پۆستی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌یه و له شۆڕشی 1959وه پۆستی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه، له ده‌ست ڤیدڵ كاسترۆ و رائول كاسترۆ بووه، دوای 62 ساڵ، شه‌وی رابردوو به فه‌رمی میگڵ دیاز كانڵ ئه‌و پۆسته‌ی گرته ده‌سته‌وه.
میگڵ دیاز كانڵ به كه‌سێكی وه‌فادار بۆ برایانی كاسترۆ ناو ده‌برێت، لایه‌نگری ئه‌و مۆدیله ئابوورییه‌یه كه رائول كاسترۆ پێڕه‌وی ده‌كات كه به ئابووری نیمچه‌كراوه ناو ده‌برێت، بۆیه ساڵی 2018 رائول كاسترۆ ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بوو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دایه كانڵ.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هێشتا پۆستی سه‌رۆكی حزبی كۆمۆنیست راده‌ستی كانڵ نه‌كرابوو، رائول كاسترۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، رێبه‌رایه‌تی حزب راده‌ستی نه‌وه‌یه‌كی گه‌نج ده‌كه‌ین كه پڕاوپڕن له هه‌ڵوێستی دژه ئیمپریالیستی.
سەرۆکە نوێیەکە 60 ساڵانە و کاسترۆ بە گەنجێکی پڕ وزە ناوی دەبات
ئه‌و لێدوانه‌ی كاسترۆ بووه جێی سه‌رنج میدیاكانی دنیا، له‌به‌رئه‌وه‌ی میگڵ دیاز كانڵ ته‌مه‌نی 60 ساڵانه و
بی بی سی به ته‌شه‌ره‌وه نووسیویه‌تی، كاسترۆ حزبه‌كه‌ی راده‌ستی گه‌نجێكی پڕ وزه كرد كه 32 ساڵ له خۆی بچووكتره، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاسترۆ دره‌نگ ئه‌و كاره‌ی كرد و ئه‌گه‌ر 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م كاره‌ی بكردایه، ئیسته حزبی كۆمۆنیست له‌بری سه‌رۆكێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 60 ساڵان، خاوه‌نی سه‌رۆكێكی 40 ساڵان بوو.
رائول كاسترۆ له ساڵی 2011 دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی فیدڵ كاسترۆ، سه‌رۆكایه‌تی حزبی كۆمۆنیستی كوبای گرته ده‌ست، به‌ر له‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه بوو.
رائول له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌سه‌ڵاتی كوبا، كۆمه‌ڵیك چاكسازی گرنگی له‌ناو سیستمی حوكمڕانیدا ئه‌نجام دا و ده‌ستووری وڵاتی هه‌موار كرده‌وه، له‌و هه‌مواره‌دا 78 بڕگه‌ی به ده‌ستووری كوبا زیاد كرد كه سه‌رجه‌میان بۆ ده‌ربازكردنی ئابووری كوبا بوو له‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی به‌هۆی سیستمی كۆمۆنیستییه‌وه تووشی هاتبوو.
چاكسازییه‌كانی رائول
كاسترۆ، بۆ دروستكردنی ئابووری نیمچه‌كراوه بۆ وڵاته‌كه‌ی، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌تان هه‌زار هاووڵاتیی كوبایی له‌دوای ساڵی 2010ه‌وه، ببنه خاوه‌ن كاری سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و هه‌لی كاره نیمچه ئازادانه، بوونه هۆی بووژانه‌وه‌ی كاری بچووكی وه‌ك ریستۆرانت و ئارایشتگا و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری. به فه‌رمانی رائول لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور پێكهات.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌نده له ده‌ستی میگڵ دیاز كانڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حزبی كۆمۆنیستی كوبا بوو، له هه‌مواری ده‌ستووری كوبا سیستمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌پاڵ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار زیاد بوو.
به‌پێی ده‌ستووری پێشووی كوبا كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی كۆمۆنیزم داڕ‌ێژرابوو، حكوومه‌ت خاوه‌ندارێتی موڵكی ده‌كرد و وڵات به‌شێوه‌ی هه‌ره‌وه‌زی و جووتیاری به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ده‌ستووره نوێیه‌كه نه‌ك خاوه‌ندارێتی كه‌سی به فه‌رمی ده‌ناسێنێت، بگره ئابووری ئازادیش به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره نوێیه رێپێدراو ده‌بێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چاكسازییه ئابوورییانه، كاسترۆ ده‌ستی بۆ بواری سیاسیی نه‌برد و حزبی كۆمۆنیست وه‌ك هه‌میشه به یه‌كه‌م حزب و به‌هێزترین حزبی كوبا مایه‌وه، سیستمی تاكحزبی كه میراتێكی له‌مێژینه‌ی سیاسیی كوبایه، نه‌كه‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تی چاكسازییه‌كه.
ده‌ستووره نوێیه‌كه‌ی كوبا، ده‌ستپێكی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بوو له روانگه‌ی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی كوبا، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له سیستمی حوكمڕانی وڵات دروست بوو و به‌پێی ده‌ستوور، سه‌رۆك كۆماریش ته‌نیا بۆ دوو خول ده‌توانێ خۆی كاندید بكاته‌وه.
ڤیدڵ كاسترۆ و رائول كاسترۆ بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت، ساڵی 2011 برایانی كاسترۆ بۆ مۆدێرنكردن و به سهردهمیكردنی سیستمی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان، پێشنیازیان كرد هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیموكراتی دنیا، پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ كه‌سه‌كان سنووردار بكرێت و كه‌سێك بۆی نه‌بێ له دوو خول زیاتر له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه.
رۆژی 18ی نیسانی ساڵی 2018، په‌رله‌مانی كوبا میگڵ دیاز كانڵ كه ئه‌وكات 57 ساڵان بوو، وه‌ك تاكه به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆك كۆماری به 603 ده‌نگ له كۆی 604 ده‌نگ ده‌ستنیشان كرد، رۆژی دواتر وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی گرته ده‌ست.
ڤیدڵ كاسترۆ بۆ زۆر له شۆڕشگێڕانی سه‌ده‌ی رابردوو له سه‌رانسه‌ری دنیادا، وه‌ك هێمای ئازادی سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نه‌بوو، چاوچنۆكی سیاسی سیمای كاسترۆی له سیمبۆلێكی ئازادیخوازه‌وه گۆڕی به دیكتاتۆرێكی پاوانخواز.
دوای 60 ساڵ، ئێسته ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می كوبا پاشگری كاسترۆی پێوه نییه، پێشتر دوو براكه بۆ ماوه‌ی 60 ساڵی ره‌به‌ق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان قۆرخ كردبوو. له ساڵی 1959وه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژه كوبا به‌بێ كاسترۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌و وڵاته چاویان بڕیوه‌ته كرانه‌وه‌ی زیاتری سیاسی و نایانه‌وێ چیتر به‌هۆی ئایدیۆلۆجیایه‌كی سیاسییه‌وه، ژیانێكی هه‌ژاری و برسێتی به‌ڕێ بكه‌ن.