ئینتەرنێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین كرایە خۆڕایی

:: PM:12:05:20/04/2021 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ قوتابیان دابین كراوە. سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیش دەڵێت، هەموو هەوڵێك بۆ سەركەوتنی خوێندنی ئەمساڵ دراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوایی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن بەخۆڕایی ئینتەرنێت بەكار بهێنن بۆ بەشداری لە خوێندنی ئۆنلاین.

باس لەوەش كراوە، مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن بەخۆڕایی ماڵپەڕی www.ewane.krd بەكار بهێنن، لەڕێی ناردنی نامە بۆ تۆڕەكانی كۆڕەك، ئاسیا، زەین كە تایبەتە بە خوێندنی ئۆنلاین.

محەمەد حەمید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵێكی بۆ سەرخەستنی پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین خستووەتە گەڕ.

باسی لەوەش كرد، بەو هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە، كێشەی ئینتەرنێتیش لەلای قوتابیان و مامۆستایان نامێنێت و ئینتەرنێتی خۆڕایی دابین دەكرێت.

بۆ قوتابیان كە ئینتەرنێتی خۆڕایی وەربگرن، چەند ژمارە موبایلێك بڵاو كراوەتەوە بەم شێوەیەیە:
بۆ كۆڕەك: ژمارە 1 بنێرن بۆ 286
بۆ ئاسیا: ژمارە 1 بنێرن بۆ 3110
بۆ زەین: ژمارە 131 بنێرن بۆ 21777  



وشە - رامیار جەواد