ماوه‌ی سێ ساڵه ئیسرائیل به ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت و هیج حزبێك ناتوانێ به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، حزبی لیكۆدیش كه بۆ جاری سێیه‌م له 23ی مارس براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، تا ئێسته نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك هاوپه‌یمانێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێك بهێنێت.
پڕۆژەیاساکە پێویستی بە 61 دەنگ هەیە
بۆ ده‌ربازبوون له‌و بنبه‌سته سیاسییه‌ی ئیسرائیل گیرۆده‌ی بووه، نه‌ته‌نیاهۆ پڕۆژه‌یه‌كی خستووه‌ته روو كه داوا ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران، راسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌نگی پێ بدرێت تا ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، حزبی براوه كاندیدێك راسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه، رێ ده‌دات بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ زیاتر له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام بێت و هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا كه دادگاییه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌توانێ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بمێنێته‌وه.
رۆژی دووشه‌م 12ی
مارس، رۆژنامه‌ی هائارتزی ئیسرائیلی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا نووسیبووی، ته‌نیا دوو هه‌فته كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دروست بكات، بۆیه ده‌ستی هاوكاری بۆ لای نه‌فتالی بێنێت راكێشاوه، بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌وێت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حزبی شین وه‌ڵامی ئه‌رێنی نه‌بێت، ئه‌مجاره‌یان دانوستان له‌گه‌ڵ حزبه چه‌په‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
بەپێی ئەو یاسایە خەڵک راستەوخۆ سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێرن
پڕۆژه‌یاساكه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌بێ له په‌رله‌مان په‌سند بكرێت، ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوێنی ركابه‌رانی نه‌ته‌نیاهۆ توانیان كۆمیته‌ی پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساكانی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بگرنه ده‌ست.
دوای هه‌ڵبژاردنی 23ی ئادار كه چواره‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بوو له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، حزبه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو و سه‌رۆك كۆمار بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی به فه‌رمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد، ئێسته نه‌ته‌نیاهۆ دوو هه‌فته‌ی مۆڵه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك رازی بكات و به هاوپه‌یمانێتی كابینه‌ی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێك بهێنێت.
نه‌ته‌نیاهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، بۆ ده‌ربازكردنی ئیسرائیل له‌و بنبه‌سته سیاسییه، ته‌نیا یه‌ك رێمان له به‌رده‌م ماوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێ، هه‌ڵبژاردنێكی تایبه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه بچێت و خه‌ڵك راسته‌وخۆ سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌و شێوه‌یه ئیتر پێویست ناكات هه‌موو جارێ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ حزبه‌كان كاندید به‌رز بكه‌نه‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی تری په‌رله‌مانی به‌ڕێوه بچێت و براوه‌ی یه‌كه‌م، كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌ستی سه‌رۆك كۆمار بكات.
لە ئێستاوە رکابەرانی ناتەنیاهۆ دژی ئەو پڕۆژەیاسایەن
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ركابه‌رانی سیاسیی نه‌ته‌نیاهۆ دژی ئه‌و پێشنیازه وه‌ستانه‌وه و رایان گه‌یاند، ئیسرائیل پێویستی به هه‌ڵبژاردنێكی تر نییه و ئێمه پشتیوانی له‌و پڕۆژه‌یاسایه ناكه‌ین.
یائیر لاپید سه‌رۆكی حزبی كۆنه‌پارێزی ئیسرائیل له تویتێكدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ئیسرائیل پێویستی به هه‌ڵبژاردنێكی تر نییه، هه‌ڵبژاردنی زۆر له‌م وڵاته كراوه و هه‌موویان به‌وه كۆتایان هاتووه كه سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ته‌نیاهۆ ناتوانێ حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی پێك بهێنێت.
گیدۆ سه‌عار كه هاوڕێ و هاوپه‌یمانی پێشووی نه‌ته‌نیاهۆ بوو و ئێسته حزبێكی نوێی دامه‌زراندووه و دژی سه‌رۆك وه‌زیرانه، ده‌ڵێ ئێسته كاتێكی گونجاو نییه بۆ گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن له ئیسرائیل.
حزبی توندئاژۆی شاد كه لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆیه، به فه‌رمی پێشنیازه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆی كردووه‌ته پڕۆژه‌یاسایه‌ك و راده‌ستی په‌رله‌مانی كردووه، به‌ڵام بۆ په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، پێویسته 61 په‌رله‌مانتار ده‌نگی پێ بدات و كۆی كورسییه‌كانی كۆنسێت 120 كورسییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له په‌رله‌مان په‌سند بكرێت، ئیسرائیل چیتر پێویستی به‌وه نابێت له‌گه‌ڵ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بۆ حكوومه‌ت دروست بوو، ناچار بێت په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه ببات.