میدیایه‌كی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، پلانی دروستكردنی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" چوار ساڵ به‌ر له ئێسته له ئه‌مریكا دانراوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی نیسان، ئاشكرای كردووه، به‌رپرسانی یانه گه‌وره‌كانی وه‌ك لیڤه‌رپوول، ئارسیناڵ، مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید و یوڤێنتوس له ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و به نهێنیی پلانیان داناوه.
رۆژنامه‌كه وێنه‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی "ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه دنیای تۆپی پێ به ئارامییه‌كی زۆره‌وه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن شتێك بڵێن، ئه‌وانه ئه‌و پیاوانانهن، كه به‌بێ ده‌نگی دانیشتوون، له كاتێكدا تۆپی پێ به پلانه‌كانیان ئاوێته‌ی ترس بووه، چونكه ترسی ئه‌وه هه‌یه پلانه‌كانیان رۆحی ركابه‌ری له تۆپی پێدا بكوژێت.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه هه‌ریه‌كه له جۆن هێنری خاوه‌نی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ئیڤان گازیدێس سه‌رۆكی یانه‌ی ئارسیناڵ، ئید ودوارد جَگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، هه‌ردوو گلایزه‌ری برا " ئه‌ڤرام و جویل" خاوه‌ندارانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له‌گه‌ڵ ئاندریا ئانێلیی سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتوس و فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید، له یه‌كێك له رێستوڕانتهكانی نیویۆرك به ناوی لۆكاندا ڤێردی، كه رێستوڕانێكی ئیتالییه له ئۆكتۆبه‌ری 2017 كۆبوونه‌ته‌وه و پلانی دروستكردنی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپایان داناوه.