ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كه‌ن كه مووچه‌ی دادوه‌ران به‌ته‌واوی دابه‌ش بكرێ، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، "ئه‌وه كاریگه‌ری له بژێوی دادوه‌ران كردووه".
ئه‌مڕۆ 20ی نیسان، نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی داوه‌ری ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه به نووسراوی ژماره 878 و به واژووی دادوه‌ر به‌نگین قاسم، ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه و داوا ده‌كه‌ن مووچه‌ی ته‌واویان پێ بدرێ.
مووچه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه له سه‌رووی پێنج ملیۆن دیناره
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، دادوه‌ران ئه‌ركێكی قورسیان له ئه‌ستۆیه و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، ئێسته كه مووچه‌كه‌یان 50% لێ بڕاوه هاوشێوه‌ی پله‌تایبه‌ته‌كان، جێی نیگه‌رانییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێویان هه‌یه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌ڵێ، پله‌تایبه‌ته‌كان ئه‌ركیان قورس نییه، به‌ڵام ناكرێ دادوه‌ره‌كان به هه‌مان پێوه‌ر مووچه وه‌ربگرن. بۆیه "داوا ده‌كه‌ین چاوپێخشاندنه‌وه بكرێ".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری جێی پرسیاره و ناكرێ دادوه‌ر كه مانگانه مووچه‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێ، خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وشی دارایی كوردستان نه‌گونجێنێ.
له هه‌رێمی كوردستان 408 دادوه‌ر هه‌ن، مووچه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه له سه‌رووی پێنج ملیۆن دیناره، هه‌ر ئه‌وانه‌یش بوون كه پێشتر داوایان ده‌كرد چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه نه‌یانگرێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت نه‌كه‌وته ژێر ئه‌و گوشاره و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه كرد.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی