پاتری ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كان و ئیشه‌كه‌ی پێدان و ڕێكخستنی كاره‌بای ئۆتۆمبێله، به‌ڵام هه‌ر خراپ ده‌بێت و له‌كار ده‌كه‌وێت، بۆیه زۆرجار ده‌گوترێ ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاتری هه‌یه؟
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پاتری و هۆكاره بۆ زووتر خراپبوونی له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
کەش و هەوا کاریگەری هەیە لەسەر پاتری و هۆکارە بۆ زووتر خراپ بوونی لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە
یه‌كه‌م - كاتێك پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌وا زیاد ده‌كات، ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ژێر بۆنیتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی پاتریش كانزا و شله‌ی تایبه‌ته كه خاسیه‌تی تایبه‌تی هه‌یه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یارمه‌تی ده‌دات بۆ كارلێكی زیاتر، ئه‌مه‌یش بۆ پاترییه‌كه خراپه.
دووه‌م - به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، ده‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه بۆ ڕێكخه‌ری ڤۆڵتییه‌ی دینه‌مۆ یان دروستكردنی شۆرت له وایه‌ره‌كان، به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی پاترییه‌كه.
سێیه‌م - زۆر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، ده‌بێته هۆی هه‌ڵماندنی شله‌ی تایبه‌تی ناو پاتری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پلێته كانزاییه‌كان دروست ده‌كات.
چواره‌م - ئیشپێكردنی ساردكه‌ره‌وه، هۆكارێكی تره بۆ زیادكردنی بار له‌سه‌ر پاتری، هۆكاری كورتكردنه‌وه‌ی ژیانی پاترییه.
پێنجه‌م - كوالێتی خراپی پاتری زۆرتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت و خراپ ده‌بێت، به به‌راورد به كوالێتییه‌كی باش كه ته‌مه‌نی درێژتره به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی.