مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و دۆخی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا .
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێ كراوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیوای خواست په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه، ببێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی تر
له‌باره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستانی به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی دووپات كرده‌وه. داوایشی كرد له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی شایسته داراییه‌كان جێبه‌جێ بكات كه 10 مانگ ده‌بێت حكوومه‌تی فیدراڵی، هیچ به‌شه مووچه‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیوای خواست په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه، ببێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامیی عێراق ده‌بێت.
مه‌سروور بارزانی تیشكی خسته‌سه‌ر چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت به ئاراسته‌ی ڕێكخستنه‌وه و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان و بره‌ودان به شه‌فافییه‌ت و سنووردانان بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ناوخۆ ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان له هه‌موو بواره‌كاندا .