یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان رای گه‌یاند، رایان ماسۆن یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان، به شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆتایی وه‌رز، سه‌ركردایه‌تی مه‌شقی تیپه‌كه ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یانه‌ی تۆتێنهام خۆزێ مۆرینیۆی له‌سه‌ر كار لادا، ئه‌مڕۆ یانه‌كه بڕیاری دا رایان ماسۆن، یاریزانی پێشووی یانه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی ببێته راهێنه‌ری تیپه‌كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه.
یه‌كه‌م یاریی ماسۆن له‌گه‌ڵ تۆتێنهام وه‌ك راهێنه‌ر، سبه‌ی چوارشه‌م به‌رامبه‌ر ساوسامتۆن ده‌بێت له خولی ئینگلته‌را، دواتر یه‌كشه‌می داهاتوو له یاریی كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی.
دانیێل لیڤیی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام رای گه‌یاند "متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان به یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كانمان هه‌یه له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ماندا".
گوتیشی: "یاریی كۆتایی جامی پیشه‌گه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و شه‌ش یاریشمان له پرێمه‌رلیگ ماوه، پێویسته تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتاییه‌كی به‌هێزمان له‌م وه‌رزه‌دا هه‌بێت".
تۆتێنهام ئێسته له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندیی پرێمه‌رلیگه و 50 خاڵی هه‌یه.