راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیتالیا ئاشكرای كرد، یانه‌ی میلان له زووترین كاتدا گرێبه‌ستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نوێ ده‌كاته‌وه.
گرێبه‌ستی زلاتانی 39 ساڵان، كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ میلان كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌و له یانه‌كه‌یدا سه‌قامگیر و ئاسووده‌یه.
رۆژنامه‌ی لا گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی، كه له میلانۆ ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان ئاشكرای كرد، یانه‌ی میلان ئه‌مڕۆ، یان سبه‌ی دوای یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ساسوولۆ، گرێبه‌ستی زلاتان بۆ ساڵێكی تر نوێ ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گرێبه‌ستێكی نوێ بۆ ساڵێكی تر به بڕی 6.5 ملیۆن یۆرۆ، جگه له پاداشته‌كان، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی واژۆ ده‌كات.
میلان به سه‌ركردایه‌تی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی، ئێسته له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئیتالیایه و چه‌ند ساڵێكه تیپه‌كه به‌و ئاسته باشه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
میلان نزیكه له گه‌ڕانه‌وه بۆ چامپیۆنزلیگ، هه‌رچه‌نده رازیی بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریی "خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا" بكات.