یانه‌ى وه‌رزشى پێنجوێن له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكى نوێى ئێرانى رێككه‌وتووه و ئامانجی ئه‌وه‌یه بۆ پله یه‌كی كوردستان سه‌ركه‌وێت.
یانه‌ی پێنجوێن له ریزی یانه پله دووه‌كانى كوردستان یاریی ده‌كات و ئێسته تیپه‌كه سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانهكانیهتى، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه بگاته‌وه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان.
كه‌یهان په‌خشى، راهێنه‌رى نوێى یانه‌ى وه‌رزشى پێنجوێن و به"وشه سپۆرت"ى راگه‌یاند: "له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتووم و ئه‌ركی راهێنهرایهتیى یانه‌ى پێنجوێنم وه‌رگرتووه و چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردن بۆ خولى یانه پله دووه‌كانى كوردستان ده‌ستمان پێ كردووه".
گوتیشی: "بڕیاره 20ى مانگى ئایاری داهاتوو خوله‌كه ده‌ست پێ بكات، ئێمه‌ش سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنهكانمانین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی باش ئاماده بكه‌ین".
راهێنه‌ره‌كه‌ی پێنجوێن ئاشكرای كرد: "بۆ ماوه‌ى 45 رۆژ مه‌شق ده‌كه‌ین و رۆژ به‌رۆژ ئاستى یاریزانه‌كانمان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و خواستمانه بۆ ساڵى داهاتوو بگه‌ینه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان".
گوتیشى " له‌به‌رئه‌وه‌ى خوله‌كه دواى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت، بۆیه كاتێكی زۆرترمان له‌به‌رده‌ستدایه، هه‌رچه‌نده بۆ من كه‌مێك سه‌خته تا ئاشناى كوردستان و پێنجوێن ده‌بم، به‌ڵام هه‌موو ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان ده‌شكێنین".
یانه‌ى وه‌رزشیى پێنجوێن، له ساڵى 1997 دامه‌زراوه و جگه له تۆپى پێ، چه‌ند تیپێكی بۆ یارییه‌كانی تریش هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی تۆپی پێشدا ئه‌م وه‌رزه له خولى یانه پله دووه‌كانى كوردستاندا له كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌مدا یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌كانى پیره‌مه‌گروون، په‌یام، پێشه‌وا و بابان".
وشه، رێبین پێنجوێنى