حكوومه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه
له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكى تایبه‌ت به ژیانى خه‌ڵك، سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى نیسان، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه.
"خستنه‌ڕووی دواپێشھاتهكانی بواری ئه‌منی له ھه‌رێمی كوردستان، ھێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر، ره‌وشی لێكۆڵینه‌وه و ھه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی له‌و باره‌یه‌وه، ھه‌روه‌ھا خستنه‌ڕووی ھێڵهگشتییهكانی ره‌شنووسی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 له بواره‌كانی داهات، خه‌رجی، قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كان و كورتهێنان، ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن كه سبه‌ى حكوومه‌ت له‌باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كات.
به شایه‌تى هاووڵاتییان و شاره‌زایانى كارگێرى و ئێدارى، ئه‌م حكوومه‌ته جیاوازه و له واده‌ى پێكهێنانییهوه تا ئێسته سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى قسه‌ى له‌باره‌یه‌وه كردووه راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به ژیانى هاووڵاتییان هه‌بووه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم